
| ئه‌مریکاو په‌لاماری بۆ بیره نه‌وته‌کانی جیهان و خه‌زنکردنی لای خۆی!!؟ |
|
|
|
|
ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌رنجی ژیانی ڕابردوو بده‌ین ئه‌وه ی که له مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلام بۆمان باس کراوه‌و تۆمار کراوه ده‌بینین به‌رده‌وام کۆمه‌ڵێک که‌سانی زاڵم و سته‌م کار له‌هه‌وڵی دزینی سه‌روه‌ت و سامان و داگیرکردنی خاك و ئاوی خه‌ڵکانی ڕه‌ش و ڕووتی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بوون ، بۆ هه‌ر چاخ و سه‌رده‌مێكیش خوای په‌روه‌ردگار بۆ به ئاگا هاتنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه سته‌م لێکراوه و به‌رگری کردن له مافی خۆیان به‌ڕێزترین که‌سی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردون وه‌ك په‌یامبه‌ر که مافی ئه‌و خه‌ڵکه ڕه ش و ڕووته وه‌ربگرێته‌وه‌و خه‌لکی ڕزگاربکات له به‌ندایه‌تی کردنی به‌نده بۆ به‌ندایه‌تی خالقی مه‌خلوق که ألله ی تاکو ته‌نییایه و وه پاشان هه‌موو مافه‌کانییان وه‌ربگرێته‌وه ، بۆ نموونه قورئانی پیرۆز مێژووی به‌نی ئیسرائیلمان بۆ باس ده‌کات که چۆن به‌ده‌ست فیرعه‌ونه‌وه ده چه‌وسێنرانه‌وه‌و کرابوونه کۆیله وه پێغه‌مبه‌ر مو‌سا(علیه السلام) بۆ ناردن تا وه‌کو ڕزگارییان بکات له‌ده‌تی زوڵم و زۆره‌کانی فیرعه‌ون که ده‌بینین ئێستا هه‌ر ئه‌و به‌نی ئیسرائیله‌یه که پێشتر کۆیله بون و زوڵمییان لێده‌کراو ده‌چه‌وسێنرانه‌وه ئێستا پێچه‌وانه بۆته‌وه‌و ئه‌وان زوڵم ده‌که‌ن له میلله‌تانی دوونییا به‌تایبه‌تی ووڵاتانی ئیسلام به‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکای زل هێز که هه‌رچی داگیر کاری ووێرانکاریی یه هێناوییانه بۆ ووڵاتانی موسڵمان و له‌سه‌ر خوێنی موسڵمانان به‌هه‌شتێکییان بۆ خۆیان دروست کردووه و هه‌رچی وڵاتی ئێمه‌شه کردویانه‌ته دۆزه‌خ و کۆمه‌ڵێك که‌سی به‌کرێ گیراوییان کردۆته سه‌رکرده‌ی ووڵاتانی موسڵمانان تاوه‌کو ئه‌وکه‌سه‌ی که‌ڕێگر ده‌بێت له‌به‌رده‌م ئه‌م زوڵم و زۆره‌ی ئه‌مریکادا یه‌کسه‌ر گڵۆپی سور هه‌ڵبکات بۆ ئه‌و سه‌رکرده به‌کرێ گیراوه‌و ئه‌ویش زۆر به خێرایی سه‌ری ئه‌و که‌سانه پان بکاته‌وه که به‌رهه‌ڵستی ئه‌م زوڵم و زۆره ده‌بنه‌وه یان چه‌ندین نموونه‌ی ترهه‌ر بۆیه ده‌بینین له‌گه‌ڵ هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك هاتبێت ئه‌وا ئه‌و که‌سانه‌ی که خوێنی خه‌ڵکییان مژیوه به‌رامبه‌ری ڕاوه‌ستاونه‌ته‌وه‌و به هه‌موو ڕه‌فتارو شێوازییانه‌وه هه‌ر له ناشرین کردنییان له ڕوی ڕاگه‌یاندن تا هه‌وڵدان بۆ کوشتن و له‌ناو بردنییان وه هه‌رکات به‌ڵێنی خوای گه‌وره هاتبێت ئه‌وا خوای گه‌وره خۆی یارمه‌تی ناردووه بۆ پێغه‌مبه‌ران و شوێنکه‌وته ڕاستگۆکانییان و سه‌ری خستوون به‌سه‌ر دووژمنه کناییان دا وه ئه‌م زوڵم و سته‌مه به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا ئه‌و خه‌ڵکه ڕێگه‌ی راست نه‌گرێته به‌رو به‌ره‌نگاری ئه‌م زاڵمانه نه‌بێته‌وه له‌سه‌ر زه‌وی دا دیاره لای هه‌مووانیش ئاشکرایه ئه‌وه‌ی که به‌ره‌نگاری ئه‌م له شکره زل هێزانه‌ش ده‌بێته‌وه ته نییا هێزی له‌بن نه هاتووی باوه‌ڕه باوه‌ڕێك که له‌سه‌ر یه‌کتا په‌رستنی خوا دامه‌زرابێت نه‌ك له‌سه‌ر خۆش ویستنی دوونیاو ڕق لێبوونه‌وه له مردن بۆیه لێره‌دا پرسیارێک درووست ده‌بێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا ده‌کرێت هه‌روا به ئاسانی ئه‌مریکاوهاوشێوه‌کانی سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌تان به تایبه‌تی ئوممه‌تی ئیسلام بۆ خۆیان به‌رن و هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ک یان سزایه‌ك نه‌درێن له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ ئه‌م وه‌ڵامه‌ش ده‌چینه خزمه‌تی چه‌ند ئایه‌تێکی قورئانی پیرۆز که خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (وَلاَ تَحْسَبَنَّ اللّهَ غَافِلاً عَمَّا يَعْمَلُ الظَّالِمُونَ إِنَّمَا يُؤَخِّرُهُمْ لِيَوْمٍ تَشْخَصُ فِيهِ الأَبْصَارُ ﴿42﴾ مُهْطِعِينَ مُقْنِعِي رُءُوسِهِمْ لاَ يَرْتَدُّ إِلَيْهِمْ طَرْفُهُمْ وَأَفْئِدَتُهُمْ هَوَاء ﴿43﴾ وَأَنذِرِ النَّاسَ يَوْمَ يَأْتِيهِمُ الْعَذَابُ فَيَقُولُ الَّذِينَ ظَلَمُواْ رَبَّنَا أَخِّرْنَا إِلَى أَجَلٍ قَرِيبٍ نُّجِبْ دَعْوَتَكَ وَنَتَّبِعِ الرُّسُلَ أَوَلَمْ تَكُونُواْ أَقْسَمْتُم مِّن قَبْلُ مَا لَكُم مِّن زَوَالٍ ﴿44﴾ وَسَكَنتُمْ فِي مَسَاكِنِ الَّذِينَ ظَلَمُواْ أَنفُسَهُمْ وَتَبَيَّنَ لَكُمْ كَيْفَ فَعَلْنَا بِهِمْ وَضَرَبْنَا لَكُمُ الأَمْثَالَ ﴿45﴾ وَقَدْ مَكَرُواْ مَكْرَهُمْ وَعِندَ اللّهِ مَكْرُهُمْ وَإِن كَانَ مَكْرُهُمْ لِتَزُولَ مِنْهُ الْجِبَالُ ﴿46﴾ فَلاَ تَحْسَبَنَّ اللّهَ مُخْلِفَ وَعْدِهِ رُسُلَهُ إِنَّ اللّهَ عَزِيزٌ ذُو انْتِقَامٍ ﴿47﴾ يَوْمَ تُبَدَّلُ الأَرْضُ غَيْرَ الأَرْضِ وَالسَّمَاوَاتُ وَبَرَزُواْ للّهِ الْوَاحِدِ الْقَهَّارِ ﴿48﴾ وَتَرَى الْمُجْرِمِينَ يَوْمَئِذٍ مُّقَرَّنِينَ فِي الأَصْفَادِ ﴿49﴾ سَرَابِيلُهُم مِّن قَطِرَانٍ وَتَغْشَى وُجُوهَهُمْ النَّارُ ﴿50﴾ لِيَجْزِي اللّهُ كُلَّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ إِنَّ اللّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ ﴿51﴾ هَذَا بَلاَغٌ لِّلنَّاسِ وَلِيُنذَرُواْ بِهِ وَلِيَعْلَمُواْ أَنَّمَا هُوَ إِلَهٌ وَاحِدٌ وَلِيَذَّكَّرَ أُوْلُواْ الأَلْبَابِ ﴿52﴾) (سورة إبراهیم/42 - 52) واته: خوا له كرده‌وه‌ی زاڵمان بێ ئاگانییه:هه‌رگیز تۆ وا بیر مه‌كه‌ره‌وه كه خوا له كاروكرده‌وه‌ی سته‌مكاران خافڵ و بێ ئاگابێت، نه‌خێر، به‌ڵكو به‌هه‌موو كارێكیان زانا‌و ئاگاداره، به‌ڵام بۆماوه‌یه‌ك مۆڵه‌تیان ده‌دات، پاشان ده‌یانگرێ و تۆڵه‌یان لێده‌سێنێت، هه‌ر بۆئه‌و رۆژه دوایان ده‌خاو ده‌یانهێڵێته‌وه كه‌ئه‌وه‌نده سه‌خته گشت چاوێك له ترسانا ئه‌بڵه‌ق ده‌بن و، له بزووتن ده‌كه‌ون﴿42﴾و له ترسانا به په‌له به‌ره‌و جاڕچی خوا ده‌چن و، به‌سه‌ر هه‌ڵبڕاوی -به‌ره‌و ئاسمان- ، هه‌روه‌كو كه‌سێك سه‌رو ملی ڕه‌ق بووبێ و نه‌توانێ بیسووڕێنێ پێڵووی چاویشیان وه‌ستاوه‌و نایه‌ته خواره‌وه، واته: له‌به‌ر قورس و گرانی ئه‌ورۆژه چاویان ئه‌بڵه‌ق بووه‌و نایتروكێنن ودڵیشیان له‌هه‌موو هه‌ست و نه‌ستێك به‌تاڵ و حه‌تاڵه﴿43﴾ئه‌ی موحه‌ممه‌د (صلی الله علیه وسلم) ئه‌و خه‌ڵكه له‌سه‌ختی و ناره‌حه‌تی رۆژێك بترسێنه كه سزا‌و جه‌زره‌به‌ی خوایان بۆ دێت جا ئه‌وانه‌ی سته‌میان كردووه، كاتێ سزاكه ده‌بینن ده‌ڵێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگاری ئێمه! بۆماوه‌یه‌كی كه‌میش بێت مۆڵه‌تمان بده‌و ئاكاممان دوابخه تاوه‌ڵامی بانگه‌وازه‌كه‌ت بده‌ینه‌وه و شوێنی په‌یامبه‌ران كه‌وین، وه‌كو له‌ئایه‌تێكی تردا ده‌فه‌رموێ: ( .. حتى إذا جا‌ء أحدهم الموت قال رب ارجعون لعلى أعمل صالحا ..) ئه‌وجا پێیان ئه‌وترێ: ئه‌ی بۆ ئێوه نه‌بوون له‌پێشه‌وه سوێندتان خوارد؟ كه هه‌رگیز فه‌ناو نه‌مانتان بۆ نیه‌و، قیامه‌تیش نایه‌ت، ده‌سا وابوو؟ وه‌یان ده‌فه‌رموێ: ( وأقسموا بالله جهد أيمانهم لايبعث الله من يموت ..)، ﴿44﴾و ئه‌ی ئێوه جێی ئه‌وانه‌تان گرته‌وه سته‌میان له‌خۆیان كرد؟ و بۆتان روون بوویه‌وه كه‌چیمان پێكردن و نه‌زیله‌و نموونه‌ی زۆریشمان له‌باره‌ی گه‌لانی پێشوو بۆهێنانه‌وه، به‌ڵام ئێوه هیچ په‌ندێكتان لێوه‌رنه‌گرتن! وه‌كو ده‌فه‌رموێ: ( حكمة بالغة فما تغن النذر ..)،﴿45﴾بێگومان به‌رامبه‌ر به‌موسڵمانان درێیغیان نه‌كردو نه‌وه‌ستان له ئه‌نجامدانی فڕووفێڵی خۆیان به‌ڵام ئه‌نجامی فروفێڵیان لای خوابوو ئه‌گه‌ریش فێڵیان ئه‌وه‌نده سه‌خت بوو كێوه‌كانیشیان پێ هه‌ڵده‌ته‌كاندن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوای گه‌وره هه‌ر ئێوه‌ی پاراست له‌ده‌ستیان و، ئێوه‌ی سه‌ر خست و ئه‌وانی تێشكاند﴿46﴾خوا له به‌ڵێنه‌كانی خۆی پاشگه‌ز نابێته‌وه:جا له‌به‌رئه‌وه هه‌رگیز گومانی وا نه‌به‌یت كه‌خوا به‌رامبه‌ر به‌ڵێنی خۆی كه به په‌یامبه‌رانی داوه، له یارمه‌تیدانیان و له‌ناوبردنی دوژمنانیان پێچه‌وانه‌و نادروست بجوڵێته‌وه بێگومان خوا زۆر به‌تواناو ده‌سه‌ڵاتداره، خاوه‌ن تۆڵه‌یه، هیچ باڵاده‌ستێكی نیه﴿47﴾تۆڵه‌یان لێده‌سێنێ له رۆژی قیامه‌تدا كه ئه‌م زه‌وییه‌ی ئێستایه ئه‌گۆڕدرێ به زه‌وییه‌كی تر، ئاسمانه‌كانیش هه‌روا! له‌فه‌رمووده‌یه‌كی(متفق علیه)دا هاتووه: خه‌ڵكی سه‌رجه‌م له‌رۆژی قیامه‌تدا له زه‌وییه‌كی مه‌یله‌و سوری كاكی به‌كاكییدا كۆده‌كرێنه‌وه بۆحه‌شركردن ! فه‌رمووده‌یه‌كی تریش هه‌یه كه‌دایكمان عائیشه (خوای لێ ڕازیبێت) له‌پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌پرسێ: ئه‌و رۆژه كه ئه‌م زه‌وییه نامێنێ، ده‌بێ مه‌ردم گشت له‌كوێ بن؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: له‌سه‌ر پردی( صيراط )ن، پێشه‌وا (ئه‌حمه‌د) ریوایه‌تی ده‌كات. فه‌رمووده‌یه‌كی تر ده‌ڵێ: ژنانی وه‌سپ و سه‌ناكه‌رانی مردوان، ئه‌گه‌ر ته‌وبه نه‌كه‌ن له‌وكاره‌یان، ئه‌وا له‌نێوان به‌هه‌شت و دۆزه‌خدا راده‌گیردرێن و، جل و به‌رگه‌كانیان (قه‌تیران)ـه‌و، ئاگریش ده‌م وچاوو روخساریی داگرتون، (موسلیم: ٢/٦٤٤ )ئه‌وجا هه‌موان له‌گۆڕه‌كانیان ده‌هێنرێنه ده‌رو، ده‌برێن بۆ به‌رده‌م خوای تاك و ته‌نیای ده‌سه‌ڵاتدار، وه له‌ده‌شتێكی كاكیی به‌كاكیدا ده‌نوێنرێن بێ ئه‌وه‌ی په‌رده‌یه‌ك له‌نێواندا بێت﴿48﴾تاوانباران به زنجیر جه‌ڵه ده‌كرێن:ئیتر له‌و رۆژه‌دا تاوانباران ده‌بینی له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانی خۆیاندا كۆت و زنجیركراون﴿49﴾و جلك و كراسی به‌ریان قه‌ترانی ره‌شه. قه‌تران: جه‌ویه‌كی چه‌ورو بۆگه‌نه‌و له‌داری عه‌رعه‌ر دێته‌ده‌ر، ئه‌وه‌نده‌ش مادده‌یه‌كی به گڕو گه‌رمه به‌ساده ترین شێوه ئاگر ئه‌گرێ، هه‌ر بۆیه‌ش له‌نێو عه‌ره‌باندا وشتری گه‌ڕی پێ چه‌ور ده‌كرێ و به‌كاری ده‌هێنن بۆ چاره سه‌ری گه‌ڕۆڵی ده‌م وچاویشیان ئاگری دۆزه‌خ دایده‌گرێت و ده‌یبرژێنێت﴿50﴾بۆ ئه‌وه كه‌خوای گه‌وره پاداش و تۆڵه‌ی هه‌موو كه‌سێك به‌پێی ئه‌و كاروكرده‌وه كردوویه‌تی بداته‌وه به‌راستی خوا حسابكێشێكی چه‌سپانه، ده‌ره‌قه‌تی هه‌موان دێت﴿51﴾ئه‌م قورئانه راگه‌یاندنێكی گه‌وره‌و مه‌زنه بۆته‌واوی خه‌ڵكانی جیهان له‌هه‌ر جێگایه‌كدا بن، له‌جێگایه‌كی تری قورئاندا ده‌فه‌رموێ: (..لأنذركم به ومن بلغ..) و هه‌تا هه‌مووخه‌ڵكێكی له‌سزای خوا پێ بترسێنرێت تاچاكیش بزانن كه‌ئه‌و خوایه، خوایه‌كی تاك و ته‌نیاو بێ شه‌ریك و بێ هاوه‌ڵه وه تا خه‌ڵكانی به ئاوه‌زوو و هۆشیار په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رگرن و پێی سه‌رفرازو به‌ختیارببن له هه‌ردوو جیهاندا﴿52﴾.
لێره به‌دواوه دێمه سه‌رباسی ئه‌و په‌لامارانه‌ی ئه‌مریکا بۆ ئه‌و ڵاته نه‌وتییانه‌ی جیهان که به‌ناوی دیموکراتی و ڕزگاری ووڵاتان هه‌رچی خێر‌و بێری ئه‌و ووڵاته‌یه بۆ خۆی ده‌بات له پێش هه‌مووی نه‌وته‌که‌یه‌تی چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر کاتێك تۆفان و بارانێکی زۆر دای له ویلایه‌تی ته‌کساس و سێیه‌م بیره نه‌وتی ئه‌مریکا ئاو بردی که ڕێ نه‌درا به ڕاگه‌یاندنه‌کان زه‌ره‌رو زیانه‌کانی ئاشکرا بکرێت به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌م زانی که بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك نه‌وتی نێو بازاڕه‌کانی جیهان ته نییا ئه‌مریکا ده‌یکڕی و بۆ که‌س نه‌بوو ته‌نها لیترێکیش بکڕێت تاوه‌کو ئه‌و بیره نه‌وتانه‌ی که به‌داگیرکاری پڕییان ده‌کات که ئاو بردونی پڕییان بکاته‌وه ته نانه‌ت وڵاتێکی وه‌ك به‌ریتانییا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك زۆرێک له به‌نزین خانه کانی ووڵاتی داخست بۆ یه‌که‌م جار بینیم له‌وڵاتێکی ئه‌وروپی و خاوه‌ن ئه‌تۆم دا سه‌یاره ڕیزببه‌ستێت بۆ به‌نزین! پاش ئه‌وه‌ی پرسیارم کرد له به‌ڕێزێك که قانونی ته‌واو کردبوو پێم ووت: باشه ئه‌مریکا نه‌وتی که‌مه وا نه‌وت له جیهاندا بۆ خۆی کۆده‌کاته‌وه؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی نه‌خێر ئه‌مریکا بۆ خۆی یه‌که‌مین ووڵاتی جیهانه له‌نه‌وت دا! منیش ووتم ئه‌ی ئه‌م هه‌موو نه‌وته‌ی بۆ چی یه؟ ئه‌ویش ووتی ئه‌وه‌ی که‌من دیراسه‌م کردووه ئه‌وه‌یه که ئه‌مریکا پێی وایه ئه‌م نه‌وته پاش چه‌ند ساڵێکی تر ووشك ده‌کات له وولاتانی خلیج و دیکه‌ی جیهان وه ده‌یان بیره نه‌وتی لێداوه به‌س خه‌ریکی خه‌زن کردنی نه‌وته و پێی وایه ئه‌و ڕۆژه‌ی که نه‌وت نه‌ما له جیهان لای ئه‌م خه‌زن کراو هه‌یه‌و ئه‌وکاته به ئاره‌زوی خۆی بازرگانی به‌سه‌ر خه‌ڵکی جیهانه‌وه ده‌کات هه‌ربۆیه ده‌بینیت نه‌وت ناونراوه ئاڵتونی ڕه‌ش، له‌کاتی ئه‌م قسانه دا بووین منیش ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه‌ی قورئان هاته‌وه یادم که خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت: (...وَيَمْكُرُونَ وَيَمْكُرُ اللَّهُ وَاللَّهُ خَيْرُ الْمَاكِرِينَ) (سورة الأنفال/30) واته: به‌ڵێ.. فڕ‌ت و فێڵی خۆیان ده‌كه‌ن ، دیاره خوایش پلانی خۆی داده‌ڕێژێ بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانه‌كه‌یان دڵنیاشبن خوا له‌هه‌موو پلاندانه‌رێك باشتره بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی فڕ‌ت و فێڵی پیلانگێڕان.
سبحان الله به چاوی خۆمان ئه‌م موعجیزه جوانانه‌ی خوای گه‌وره ده‌بینین که چۆن ئه‌وان له فڕوفێڵ دان و ئێمه‌ی موسڵمانیش خه‌وتو بێ ئاگا به‌ڵام خوای به ئاگا چۆن هه‌رچی فڕو فێڵییانه ئاشکرا ده‌کات و وه باشترین نه‌خشه کێشیشه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پیلانه‌کانییان ئه‌وه‌تا ببینه چۆن ساڵ به‌ساڵ ئه‌و نه‌وته‌ی که ده‌ی دزن خوای گه‌وره له ناوی ده‌بات سه‌یری ئه‌م ڕوداوه تازه بکه‌ن له لای مه‌کسیك که چۆن نه‌وت زه‌ره‌رو زیانی گه‌یاندووه به ئاوه‌کانیشییان و ته نانه‌ت باڵداره‌کان و ئاژه‌له ئاوییه‌کانیشی کوشتوه که به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش به‌ڵێنی خوای گه‌وره‌یه بۆ بۆ له‌ناو بردنی پیلانی بێباوه‌ڕان و پیس کردنی ئاو ووشکانی له لایه‌ن مرۆڤه‌وه، فه‌رموو کۆمه‌ڵێك له‌و ووێنانه ببینه به چاوی خۆت ئه‌وکات سه‌ر له نوێ بگه ڕێره‌وه بۆ لای ئه‌و خوایه‌ی که ڕزگارکه‌ری مرۆڤه‌کانه.
ئێستا ده‌زانیت کێ زاڵمه‌و کێش دادپه‌روه‌ر؟
ته‌فسیری ئایه‌ته‌کان: سودم وه‌رگرتوه له ته‌فسیری ڕامان
په‌سه‌ندکردن
بڵاوکردنه‌وه
ناردن
جاری خوێندراوه: 467 بۆچوونه‌کان (0)بۆچوونه‌کانی ئه‌م بابه‌ته له فێدنووسینی بۆچوون |