
| ئیعجازی زانستی له وتنی الله |
|
|
|
|
الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله ، أما بعد : یه‌كێك له‌و خاڵه گرنگانه‌ى كه پێویسته مرۆڤ تێدا بوه‌ستێت و بیرى لێبكاته‌وه نیشانه و به‌ڵگه و موعجیزاتى خواى په‌روه‌ردگاره ،
كه له خودى مرۆڤ و زه‌وى و ئاسمانه‌كان و شتى تر به‌دى ده‌كرێن ، ته‌نانه‌ت ناوى زاتى ( الله ) یش بێ موعجزه نیه ئه‌وه‌تا زاناى هۆله‌ندى ( ڤان دیر هۆڤین ) سه‌لماندوویه‌تى كه خوێندنه‌وه‌ى قورئان به‌تایبه‌تى پیتى ( الهاء ) له ووشه‌ى ( الله ) چارهسهركارى گرانترین نه‌خۆشیه ده‌رونیه‌كانه و ئارامى ده‌به‌خشى به مێشك . هه‌روه‌ها رِوونى كرده‌وه كه ووشه‌ى ( الله ) به پێنج پیتهكهیهوه كاریگه‌ریه‌كى سهرسوورِهێنهرى هه‌یه ، و زۆریش گه‌وره‌تره له تواناى بیركردنه‌وه‌ى مرۆڤ به‌چه‌ند پله‌یه‌ك ، له‌كاتى ووتنى پیتى ( الألف ) كه به‌رامبه‌ر پیتى ( A ) ى هۆله‌ندیه كه له‌سه‌رووى سنگه‌وه ده‌رده‌چێت ، كه سه‌ره‌تاى گێرِانهوهى بارى ئاسایى هه‌ناسه‌دانه ، دواى ئه‌ویش پیتى ( اللام ) دێت ده‌بێته هۆى هێمن بوونه‌وه و بێ ده‌نگى بۆ ماوه‌ى چركه‌یه‌ك ، ئه‌مه‌ش بۆ ووتنى به‌هێزترین پیت كه ( الهاء ) ى عه‌ره‌بیه ، كه زۆر له پیتى ( H ) هۆله‌ندى ده‌چێت و لێدانى دڵ رِێك ده‌خات ، دوا ووته‌ى پرۆفیسۆر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه‌ى تووشى نه‌خۆشى ده‌روونى و مێشك و نه‌خۆشى تر ده‌بێت به ووتنى ووشه‌ى ( الله ) له نێوان ( 100 ـ 1000 ) ئارام ده‌بێته‌وه و چاك ده‌بێت ، ئه‌م لێكۆڵینه‌وه چه‌ند ساڵێكى خایاندووه .
په‌سه‌ندکردن
بڵاوکردنه‌وه
ناردن
جاری خوێندراوه: 1156 بۆچوونه‌کان (2)بۆچوونه‌کانی ئه‌م بابه‌ته له فێدنووسینی بۆچوون |