
| قورئان سوتاندن و بێده‌نگی مسوڵمانان!!؟ هۆنراوه‌ی باوکی ئه‌سماء |
|
|
|
|
قورئان سوتاندن و بێده‌نگی مسوڵمانان!!؟ شه‌رمه‌زارم ............... شه‌رمه‌زارم له سوتاندنی قورئانم له به‌رچاوی هه‌موو جیهان جۆنز ده‌سوتێنێت قورئان له کاتێکدا مسوڵمانان ته‌نها وان له هه‌وڵی وورگیان هاوار ده‌که‌ن به‌گشت ده‌نگیان یاسای دیموکراسی مان ده‌وێت! ئاشتی و ئازادیمان ده‌وێت! به بێ ئاگا! یان به‌ئاگا! داواده‌که‌ن با بڕوخێ؟ کێ بروخێ؟ ده‌م و چاو یان یاسای ده‌سکرد؟ یا حوکمێكی تری ده‌سکرد ئایا کێ دێ له دوای ئه‌م دا تۆ ده‌زانیت یان نه‌زانیت؟ نا نا کاکی شۆڕشگێرم گوێ مه‌ده‌رێ هه‌رچی ببێ گرنگ ئه‌وه‌یه بگۆڕێ له‌هه‌ر لایه‌که‌وه بابێ بێخه‌م به که شه‌ن ده‌کرێ به‌س ئه‌مجاره با بگۆڕێ یاسای دیموکراسی خۆشبێ! خۆری ئازادیش وا هه‌ڵدێ! دادپه‌روه‌ریش ده‌چه‌سپێ! په‌له‌و نه‌بێ ئه‌ی شۆڕشگێڕ شه‌ق شه‌قێنیشت پێده کرێ و قورئانه‌که‌شت ده‌سوتێ به‌ڵام سه‌د داخ و په‌ژاره بۆ ئه‌مه‌یان تۆ بێده‌نگی و زۆریش نه‌نگی نه‌ك به‌زمان ده‌نگت نه‌کرد نوزه‌شت لێوه ده‌رناچێ! جوله‌که‌ی ڕقنیش له‌ولاوه خۆی بۆ ئیسلام مه‌ڵاس داوه به یه‌ك فیکه جۆنزی سیخن ده‌جوڵێنێ تا له‌به‌رچاوی کامێرا له‌لای ئاڵای ئه‌مریکادا به‌فه‌رمانی دیموکراسی که‌لامی خوا بسوتێنێت! ئێمه‌ش ده‌ڵێین به‌زه‌لیلی و شه‌رمه‌زاری با لێگه‌ڕێین له‌م باسانه ئێستا که‌ی کاته بۆ ئه‌م ووتانه وا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گۆڕانه جارێ کاتی خۆپیشاندانی نانه له‌م نێوه‌نده کێ به‌ده‌نگ هات! به ته‌نهایی مه‌زار شه‌ریف شه‌ریفانه هاته مه‌یدان تۆڵه‌ی قورئانیان کرده‌وه په‌ڵه‌ی ڕه‌ش و شه‌رمه‌زاری ڕۆژی مه‌حشه‌ریان سڕی یه‌وه سه‌ربه‌رزانه تۆماریان کرد بۆ لای دادگای په‌روه‌ردگار له‌وکاته‌ی که‌وا برسیش بوون له‌دوونیادا چۆکیان دانه‌دا بۆ دووژمنیان بێ باکانه له‌نێو مه‌یدان وێنه‌ی جۆنزو خاچیان سوتاند به‌ڵام ئێمه‌ش هه‌ر بێ ئاگا خۆشی دوونیا وای لیکردووین ڕقمان له‌مه‌رگ بێته‌وه دڵ و زوبان و کردارمان به‌خت ده‌که‌ین له پێناوی ئه‌م دونیایه که‌دونیای کاروان سه‌رایه جوله‌که‌کانی سه‌رده‌میش له‌ڕێی قه‌شه‌و که‌نیسه‌وه واخه‌ریکن بێ باکانه ده‌نگۆی جه‌نگی خاچ په‌رستی له‌ژێر یاسای دیموکراسی له‌م کاته پڕ مه‌رگه ساته له‌نێوانی ئیسلام و مه‌سیحی دا به‌خێرای دابڕێژن تا به‌پیلانی گڵاویان هه‌ردووك لا بده‌ن به‌یه‌کدا به‌خه‌یاڵی سه‌ر سه‌رینیان جوله‌که بێته نێوان و ده‌جالیش داوه‌ری بکاو خوایه‌تی سه‌رزه‌وی بکات ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م له‌کاتێکدا نوسی که ویستم بابه‌تێك بنوسم له‌سه‌ر بێ ئاگای مسوڵمانان له سوکایه‌تی کردنی بێباوه‌ڕان به‌قورئان به‌ڵام سوێند به‌خوا له‌شه‌رمه‌زاری دا نه‌مده‌توانی هیچ بنوسم تا پاش که‌مێك خوای گه‌وره سنگی فراوان کردم بۆ ئه‌م پارچه هۆنراوه‌یه به‌و هیوایه‌ی خوای گه‌وره به‌م هۆنراوه‌یه که‌مێك له‌سزای سه‌ختی دواڕۆژمی که‌م کردبێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌بونی لاوازی ئیمانه‌ی که‌وا ئه‌مڕۆ به‌سه‌رمان دا هاتووه خوایه به‌گه‌وره‌یی خۆت بم به‌خشه وه داوای لێبوردنت لێده‌که‌م که‌وا له خه‌فه‌ت و سه‌رشۆڕی زیاتر هیچم له‌ده‌ست نایه‌ت بۆ به‌رگری له سوتاندنی قورئانه‌که‌ت . نوسین و ئاماده‌کردنی:زه‌لیل و شه‌رمه‌زاری لای خوا باوکی ئه‌سماء
په‌سه‌ندکردن
بڵاوکردنه‌وه
ناردن
جاری خوێندراوه: 1268 بۆچوونه‌کان (0)بۆچوونه‌کانی ئه‌م بابه‌ته له فێدنووسینی بۆچوون |