|
بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌پرسن خوای گه‌وره له كوێ یه؟! |
|
|
|
|
به ناوی خـــوای گه‌وره‌و په‌روه‌ردگار  هه‌ندێک له بێ ئیمانه‌کان ده‌چنه لای ئیمام علی [ سڵاوی خوای لێبێت ] لێی ده‌پرسن : له چ ساڵێکدا خـــوا ده‌رکه‌وت ..؟
ئیمام علی پێیان ده‌ڵێت..:خـــوا له‌پێش مێژوو وه‌وه هه‌یه‌و له هه‌موو کات و زه‌مانێکداو هیچ که‌سێک له پێشه‌وه‌ی نیه و بوونی ته‌نهایه ..... ئیمام لێی پرسین : له پێش 4 دا چی هه‌یه ...؟ ووتیان 3 . ئیمانفه‌رمووی: ئه‌ی پێش 3 چی هه‌یه ...؟ ووتیان 2 فه‌رمووی : ئه‌ی پێش 2 چی هه‌یه ...؟ ووتیان 1 هه‌یه .. لێێ پرسین : باشه له‌پێش 1 دا چی هه‌یه ...؟ ووتیان هیچی له پێشه‌وه نایه‌ت... ئیمام پێی ووتن :ئه‌گه‌ر له حساب دا ژماره‌ی یه‌ک هیچی له پێشه‌وه نه بێت ...جا چۆن ده‌بێت یه‌کی ڕاسته‌قینه که خـــوایه ..! ؟؟ ئه‌و کۆنه‌و هیچ که‌سێکی له‌پێشه‌وه نیه . ووتیان :باشه خوا ڕووی له كوێ یه...؟ ئیمام پرسی : ئه‌گه‌ر چـــرایه‌کتان هێناو له تاریکیدا داتان گیرسان ، ڕۆشنایی یه‌که‌ی بۆ چ لایه‌ک ده‌بێت...؟ ووتیان : بۆ هه‌موو لایه‌ک .. ئیمام ووتی : ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕۆشنایی یه ده‌ستکرده بۆ هه‌موو لایه‌ک بێت که‌واته ڕۆشنایی ئاسمان و زه‌وی چۆن ده‌بێت...!؟ پرسیان : که‌واته شتێکی خــــواکه‌تمان پێ بناسێنه ...؟ ئایا ڕه‌قه ووه‌ک ئاسن یان شله ووه‌کوو ئاو .....؟ یان ووه‌کوو غاز یان دوکه‌ڵ و هه‌ڵم وایه ...؟ ئیمام فه‌رمووی : ئایا قه‌ت به‌دیار نه‌خۆشێکه‌وه دانیشتوون که له سه‌ره‌مه‌رگدا بووبێت ...؟ ووتیان : دانیشتووین . فه‌رمووی : دوای مردنی ئایا هیچ قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردن ..؟ ووتیان : نه‌خێر . فه‌رمووی : باشه پێش مردنی قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردوون و ده‌جووڵایه‌وه ...؟ ووتیان : به‌ڵێ.. فه‌رمووی : باشه بۆچی گۆڕڕاوه ...؟ ووتیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گیانی ده‌رچووه . فه‌رمووی : گیانی ده‌رچوه...؟ ووتیان : به‌ڵـــێ . فه‌رمووی : باشه باسی ئه‌و گیانه [ روح ] ه‌م بۆ بکه‌ن ...چۆنه ،ئایا ره‌قه ووه‌ک ئاسن ، یان شله ووه‌کوو ئاو ..؟ یان ووه‌کوو غاز وایه یان ووه‌کوو دوکه‌ڵ و هه‌ڵم ...؟ ووتیان :هیچ نازانین ده‌رباره‌ی ..!1 فه‌رمووی : ئه‌گه‌ر گیان [ روح ] ده‌ستکرد بێت و نه‌توانین بیگه‌ینێ و نه‌زانین چۆنه یان چیه...؟ که‌واته چۆن ده‌تانه‌وێت من ووه‌صفی ئه‌و خوایه‌تان بۆ بکه‌م ...!!!!!!! له سایتی گازیه‌وه وه‌رگیراوه http://www.sorani.gazii.com/
 |