
| ئییعجازی زانستی له‌بواری پزیشکی مرۆیی‌دا.. |
|
|
|
|
ئه‌گه‌ر ورد بینه‌وه له مێشکی مرۆڤ ده‌رده‌که‌وێ که له مێشک دا ئه‌و ناوچه‌وه‌یه له پێشه‌وه‌یه پێی ده‌وترێ ( ناوچه‌ی بیستن یان عه‌قلی بیستن )
پاش ئه‌و واته له نانوه‌راستدا ( ناوچه‌ی قسه‌کردن ) دێت و پاش ئه‌ویش ناوچه‌ی بینینه ... بۆیه قورئانی پیرۆز ( سمع و بصر ) به‌کاردێنێت ، به‌و رێکخستنه به‌بێ ئه‌وه‌ی پاش و پێشی ناوه‌کانیان بکات و هه‌ر گیز ( بصر ) پێش ناخات ، چونکه له پێشه‌وه ( سمع ) هه‌یه ...
هه‌ر وه‌ها زنجیر به‌ندێکی تریش هه‌یه که له قورئاندا نه‌گۆڕاوه ( صم بکم عمي ) کاتێک ( سمع ) تێک ده‌چێ که‌ڕی دروست ده‌بێت ، ناوچه‌ی ( speech ) واته قسه کردن که تێک ده‌چێ ڵاڵی دروست ئه‌بێ وه ناوچه‌ی بینین که تێک ده‌چێ کوێری دروست ده‌بێ ( سمع و بصر ) له‌قورئاندا چه‌ند باره بۆته‌وه ، له‌سوره‌تی ( الاسرا‌ء – ئایه‌تی ٣٦ ، یونس ئایه‌تی ٣١ ، هود ئایه‌تی ٢٠ ، النحل ئایه‌تی ٧٨ ، المؤمنون – ئایه‌تی ٧٨ ، السجدة – ئایه‌تی ٩ ) له هه‌موو ئه‌م ئایه‌تانه‌دا به‌و زنجیربه‌ندیه هاتووه ، به‌ڵام ( صم بکم عمي ) له‌سوره‌تی ( البقرة -١٨ ) و ( البقرة-١٧١ ) ، ( النعام – ٣٩ ) ( النفال -٢٢ ) هه‌ر به‌و زنجیربه‌ندیه‌یه . ( ئیعجازێکی ترمان هه‌یه سه‌باره‌ت به ( الاعصاب ) له پێستدایه ، گۆشت هه‌ست به ئازار ناکات ئازار هه‌مووی له پێشت دایه .... خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت (إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ بِآيَاتِنَا سَوْفَ نُصْلِيهِمْ نَارًا كُلَّمَا نَضِجَتْ جُلُودُهُمْ بَدَّلْنَاهُمْ جُلُودًا غَيْرَهَا لِيَذُوقُواْ الْعَذَابَ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَزِيزًا حَكِيمًا) ،النساء (٥٦) ئه‌م ئایه‌ته بۆته بووه‌ته هۆێ موسلمان بونی راگری کۆلێژی پزیشکی ( چانگ مای ) له ( تایله‌ندا ) که تایبه‌ت مه‌نده له بواری پێست دا ...ئه‌وانه‌ی که یژیشکن ده‌زانن که سوتانه‌که ده‌چێته پله‌ی ( ٣ ) ، واته به‌ره‌و گۆشته‌که که ده‌رات ، ئازاری زۆر زۆر که‌م ده‌بێته‌وه ، تا ده‌گاته ئاستێک ئیتر ئازاری نامێنێته‌وه ،چونکه ئه‌و ده‌مارانه ئازاره‌که ده‌گوازنه‌وه ، له کاتێک دا که سوتاون . خوای گه‌وره له باسی دۆزه‌خدا ده‌فه‌رموێت : که گۆشتی بێبڕوایان نه‌گاته ئه‌و قۆناغه‌ی که ئیتر له‌به‌ر سوتاندنی زۆر هه‌ست به‌ئازار نه‌که‌ن پێسته‌کانیان بۆ دروست ده‌کرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌به‌رده‌وامی ئازاره‌که ببینن. ئیعجازێکی پزیشکی ترمان هه‌یه ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت ( والمطلقات یتربص بأنفسهن ثلاثة قروء ..... ) پرۆفیسۆرێک له فه‌ره‌نسا شه‌ش کتێبی به‌ناوی (کتێبی سه‌رچاوه ) که ده‌خوێنرێ له‌باسی زانستی دا که‌به‌کار هات ئه‌و باسه زانستیه ده‌رده‌چێ ئه‌م پرۆ فیسۆره شه‌ش سه‌رچاوه‌ی داناوه ، ( persad TVM ) سه‌باره‌ت به‌م ئایه‌ته قورئانیه لێیان پرسی که به‌راوردی بکا له‌گه‌ل یاسای فه‌ره‌نسیدا بۆ ئافره‌تی ته‌لاق دراو ( ٣٠٠ رۆژ ) داده‌نێ که شو بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بیت له‌وه‌ی که منداڵدانی ئه‌و ئافره‌ته منداڵی تێدا نیه ، به‌ڵام قورئانی پیرۆز سێ ( حیض ) ی داناوه ئه‌م پرۆفیسۆره وتویه‌تی ( ده‌گونجێ ئافره‌ت خولێکی مانگانه‌ی به‌سه‌ردا بڕوات و سک پریش بێت وه ده‌گونجێ دوو خولی مانگانه ته‌واو بکات و سکی پربێت ، به‌ڵام هه‌رگیز ناگونجێت سێ خولی مانگانه ته‌واو بکات و سکی پربێت ..) بۆیه دانی نا به‌راستی قورئان و به هه‌ڵه‌ی یاسایی فه‌ره‌نسیدا. راستیه‌کی ترمان هه‌یه ، خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆز له سوره‌ی (البقرة ) دا ده‌فه‌رمووێت ( والوالدات یرضعن أولادهن حولین کاملین لمن أراد أن یتم الرضاعة ) خوای گه‌وره واجبی کردووه به ماوه‌ی دوو ساڵ .. هه‌موو دونیا ئێساتا – ته‌نانه‌ت رێکخراوی ته‌ندروستی جیهانیش – بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌کات که شیری دایک ده‌بێت بدرێت به منداڵان ده‌رکه‌وتوه ئه‌و شیره رؤژانه ده‌گۆڕێ و پێکهاته‌کانی ده‌گۆرێ به‌گوێره‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و منداڵه .. وه مادده‌یه‌کی هه‌رسی ئاسانه ..وه پاکژه .. هه‌روه‌ها پله‌ی گه‌رمیه‌که‌ی به‌و شێوه‌یه‌یه بۆ منداڵه‌که پێویسته له زستان و له هاویندا .. ئه‌نتی بایه‌تیک و کۆمه‌ڵێک دژی تێدایه که زۆر زۆر پێویسته بۆ ئه‌و مناڵه‌و بۆ دوا رۆژیشی که به‌رگه‌ی ه‌خۆشی بگرێت ... له ساڵی ( ١٩٩١-١٩٩٢ ) دا ، مامۆستایه‌کی زانکۆی میصری نامه‌ی دکتۆرای هێنایه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زگای به‌رگری له مرۆڤدا له دووسالیدا ته‌واو دروست ده‌بێ ، منداڵ ده‌زگای به‌رگریه‌که‌ی گه‌شه ده‌کات تا ته‌مه‌نی دوو ساڵی ، پاشان کۆتایی دێت ، خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت ( حولین کاملین ) ( دوو ساڵ ده‌بێ شیر بدات ) (لمن أراد أن یتم الرضاعة ) بۆ ئه‌وه‌ی شیردانه‌که ته‌واو بێت له‌گه‌ڵ ته‌واوی ده‌زگای به‌رگریدا ... سه‌باره‌ت به ددایکه‌که‌ش که شیر ده‌دات ، هۆرمۆناتی تایبه‌ت دروست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ دانی بگه‌ڕێته‌وه باری ئاسایی خۆی ، چونکه ئه‌و مننداڵ دانه نۆ مانگ کشاوه‌و ، نۆ مانگه ئه‌و ماسولکانه‌ی منداڵدان هیلاکن ، به‌هۆی شیردانه‌وه یارمه‌تی ده‌دات که ره‌حمی بگه‌رێته‌وه باری ئاسایی خۆی ...ئه‌و دایکانه‌ی شیر ده‌ده‌نه منالانیان که‌متر ئاماده‌ییان تێدا دروست ده‌بێت بۆ توش بوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ، هه‌تا ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که شیری خۆیان ناده‌ن به مناله‌کانیان یان ماوه‌یه‌کی که‌م شیریان داوه‌ته منداڵه‌کانیان ... جگه له‌وه‌ی که ئافره‌ت شیری دا ( حیض ) ی ده‌وه‌ستێت و رێکخستنی وه‌چه‌و نه‌وه‌کانیش فه‌راهه‌م دێت ... هه‌روه‌ها جۆره هۆگری و خۆشه‌ویستی و سۆزێکی تایبه‌ت دروست ده‌بێت له نێوان دایک و مناله‌که‌دا ... هه‌روه‌ها ده‌رکه‌وتوه که که‌وانی ده‌می و کاکیله‌ی ئه‌و منداڵه‌ی شیری دایک ده‌خوات ددانه‌کانی زۆر زۆر رێک و پێک و ئاساییه ، به‌ڵام ئه‌و منداله‌ی فێری مه‌مکه مژه بووه، که‌وانی ده‌می و ددانه‌کانی ناشیرین و باریک ده‌ر ده‌چێت ، ( ئیعجازێکی ترمان هه‌یه سه‌باره‌ت به ئاو ) ( وجعلنا من الما‌ء كل شی‌ء حي ) هه‌موو زینده‌وه‌رێک له خانه پێک هاتوه و خانه سایتۆپکازمی تێدایه له (٧٠%- ٨٠ % ) ی پێکهاته‌ی سایتۆپلازم ئاوه ، بابێینه سه‌ر سودی خورما سه‌باره‌ت به ئافره‌تی سک پڕ‌و زه‌یستانه‌وه ... خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێت سه‌باره‌ت به له‌دایک بونی حه‌زره‌تی عیسا (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) ( وهزي إلیک بجذع النخلة تساقط علیک رطبا جنیا ) (رطب ) واته (خورما ) ،( فکلی واشربي وقري عینا ) ئه‌مرؤ پزیشکه‌کان شه‌کراو ده‌ده‌ن به ئافره‌ت که تازه منداڵی بووه ، یان خه‌ریکه ده‌بێت ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وزه‌یه‌ی ئه‌و منداڵدانه کاری ده‌کات خێرا قه‌ره‌بووی بداته‌وه ، ده‌رکه‌وت له خورما دا مادده‌یه‌ک هه‌یه خێرا قه‌ره‌بوی بداته‌وه ، ده‌رکه‌وت له خورما دا مادده‌یه‌ک هه‌یه پێی ده‌ڵێن ( پرۆستا گلاندین ) ئه‌م ماده‌یه واله منداڵدان ده‌کات کاری خۆی به‌جوانی بکات و بچێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی .. مادده‌یه‌که هه‌رسی ئاسانه‌و په‌ستانیش داده‌به‌زێنی و واده‌کات که که‌مترین خوێن له‌و ئافره‌ته بێته ده‌رێ و کۆلۆن هێمن ده‌کاته‌وه ... ئه‌و کۆرپه‌له‌یه که خوای گه‌وره ده‌فه‌مرووێیت: ( یخلقکم في بطون أمهاتکم خلقا من بعد خلق في ظلمات ثلاث ) واته : ئێوه له سکی دایکتاندا به‌سێ په‌رده داپۆشراون ... زانستی پزیشکی – له توێکاریدا _ ده‌لێت سێ په‌رده‌یه ، یه‌که‌میان پێی ده‌وترێت : ئه‌منیۆتک . دووه‌م : ککۆرنیۆتک مێمبرین ، سێیه‌م : دیسد یوه‌ڵ ( سنریهم آیاتنا في الآفاق وفي أنفسهم حتی یتبین له‌م أنه الحق ..)
سه‌رچاوه کتێبی کۆباسه‌کانی میحراب
په‌سه‌ندکردن
بڵاوکردنه‌وه
ناردن
جاری خوێندراوه: 646 بۆچوونه‌کان (0)بۆچوونه‌کانی ئه‌م بابه‌ته له فێدنووسینی بۆچوون |