
| یوسف قه‌رزاوی: موعه‌مه‌ر قه‌زافی له ئاژه‌ڵ ئاژه‌ڵتره |
|
|
|
|
دكتۆر یوسف قه‌رزاوی سه‌رۆكی یه‌كێتی جیهانی زانیانی ئیسلامی له‌رێگه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی (الجزیرة) رایگه‌یاند كه موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی لیبیا له ئاژه‌ڵ ئاژه‌ڵتره، چونكه ئه‌و نه ده‌بینێت و نه گوێ ده‌گرێت كه گه‌ل ئه‌وی ناوێت و ده‌یانه‌وێ وڵات به‌جێبهێڵێت. هه‌روه‌ها قه‌رزاوی راشیگه‌یاند كه قه‌زافی چه‌ته و رێگرانی له وڵاتانی ئه‌فریقی هێناوه‌ته وڵاته‌وه و گه‌لی لیبیای پێ ده‌كوژێت. قه‌رزاوی گوتیشی كه پێویسته قه‌زافی وڵات به‌جێبهێڵێت یان ئه‌وه‌ته بمێنێته‌وه و له‌لایه‌ن گه‌له‌وه دادگایی بكرێت. شایانی باسه به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ته‌نها له شاری (ته‌ڕابلوس)ی پایته‌ختی لیبیا زیاتر له 2000 لیبی كوژراون. تا دێ شار و شارۆچكه‌ی زیاتریش ده‌كه‌ونه ژێر كۆنتڕۆڵی شۆڕشگێڕانی لیبی.
په‌سه‌ندکردن
بڵاوکردنه‌وه
ناردن
جاری خوێندراوه: 774 بۆچوونه‌کان (0)بۆچوونه‌کانی ئه‌م بابه‌ته له فێدنووسینی بۆچوون |