
| دەقی چاوپێكەوتنی پەیامنێری (بی بی سی)تان بۆ وەردەگێڕمە سەر زمانی كوردی |
|
|
|
|
ئەو ماوەیە زۆر كەیفم بە وتار و چاوپێكەوتن و قسەكانی خارە قەزافی دێت قەت بڕوام نەدەكرد ئەوەندە خۆش مەشرەب بێت بۆ خۆشی ئێوەش، دەقی چاوپێكەوتنی پەیامنێری (بی بی سی)تان بۆ وەردەگێڕمە سەر زمانی كوردی
جێمی براون (پەیامنێرەكە): تۆ بەوە بەنێوبانگی كە رابەری، ماوەی چەندین ساڵیشە رابەری، بەڵام زۆربە پێیان وایە، كە تۆ بەربەستی لە بەرانبەر گۆڕان؟ قەزافی:بەپێچەوانەوە من هەم بۆ ئەوەی گۆڕانكارییەكان بكەین، بۆ ئەوەی گۆڕانكارییەكیش نەكرێت كە ئەوان مەبەستیان نییە. جێمی براون: ئەی رات چییە بەرانبەر ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی ئاسایش؟ قەزافی: بڕیارێكی ناشەرعی و بێ بەهایە، چونكە ئەنجومەنی ئاسایش رێپێدراو نییە بە دەركردنی بڕیاری ئاوا، ئەی باشە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاری وای دژی جەزائیر دەرنەكرد، خۆ لەوێ سوپای جەزائیر شەڕ لە شەقامەكان دەكات. ئەی بۆ دژی رووسیا دەری نەكرد، كە دژی چیچانییەكان شەڕی كرد، یان بۆ ئەمەریكا كە دژی ئەفگانستان كردی جێمی براون: لەو ساڵانەی دوایی لەگەڵ كۆمەڵێك سەركردەی جیهانی ئاشت بوویەوە و سەردانی لیبیاشیان كرد، لەنێویان تۆنی بلێر، بەڵام ئێستا داوای ئەوەت لێ دەكەن كە پۆستەكەت جێ بێڵی، ئایا هەست بە شەرمەزاری ناكەی، ئایا بە هاوڕێی خۆتیان دەزانی؟ قەزافی: بەڕاستی مایەی شەرمەزارییە، ئەوانە هیچ ئەخلاقێكیان نییە، سەیرتر لەوە داوای دەست لەكاركێشانەوەم لێ دەكەن، ئاخر من دەست لە چی بكێشمەوە، نە سەرۆك و نە پاشاشم جێمی براون: ئەی تۆ گوتارت لە نەتەوە یەكگرتووەكان بەناوی لیبیا نەداوە؟ قەزافی: ئەوە پەیوەندی بە شەرەفم هەیە. باشە لە بەریتانیا كێ دەسەڵاتی هەیە؟ ئەلیزابێث یان دەیڤید كامیرۆن؟ كاكە تۆ لە سیستەمی لیبیا تێ ناگەی. جێمی براون:ئێمە شاژنمان هەیە كە ئەلیزابێثە و سەرەك وەزیرانی هەڵبژێردراویشمان هەیە كە كامیرۆنە. دیارە تۆ بیرت لەوە كردۆتەوە كە سەرەك وەزیرانێك بە هەڵبژاردن دابنێی؟ قەزافی: كاكە پێم گوتی تۆ لە سیستەمی لیبیا ناگەی. براون: بەڵێ سیستەمی ئێرە تێ دەگەم. بەڵام لە رووی نێودەوڵەتییەوە تۆ رابەری؟ قەزافی:مەڵێ لە سیستەمی ئێرە دەگەم، نە تۆ و نە دنیاش تێی دەگات، پێت دەڵێم تۆ تێی ناگەی؟ براون:باشە گەل چۆن هەست بە دەسەڵاتی خۆی بكات؟ هێندێك لەوانەی هاتوونەتە سەر شەقام دەڵێن: خەڵكانێك گوللەیان تێ گرتووین؟ قەزافی:بەهیچ جۆرێك خۆپیشاندان لەسەر شەقامەكان نییە، كوا تۆ بینیوتە؟ براون: بەڵێ بینیومە قەزافی: لە كوێ؟ براون: هێندێكیانمان ئەمڕۆ بینی؟ قەزافی: لە كوێ؟ براون:هێندێكیان لە شاری زاویە دژی تۆ بوون و هندێكیشیان لایەنگیرت بوون قەزافی: نەخێر كەس دژی ئێمە نییە، ئەوانە هەموویان لایەنگیری ئێمەن لەكۆتاییش قەزافی گوتی: گەل ئێمەی خۆش دەوێت و لەگەڵمانە
پهسهندکردن
بڵاوکردنهوه
ناردن
جاری خوێندراوه: 732 بۆچوونهکان (0)بۆچوونهکانی ئهم بابهته له فێدنووسینی بۆچوون |