|
پارتی و پارستنه‌كه‌ی بێ گوێدانه وه‌زیر و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف،له‌به‌رئه‌وه‌ی باسی گه‌نده‌ڵی حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری كردووه كه‌هه‌موو
شته‌كانی بۆ خۆی قۆرغكردوه‌و و له‌هه‌مان كاتیش پشتگیری له‌خۆپیشانده‌ران كردووه مامۆستاێكی ئایینی له‌وتار بێژی دورخاته‌وه،
وه‌زیری ئه‌وقافیش به‌و بڕیاره رازیه و جێ به‌جێكردووه،له‌لایه‌كی تریشه‌وه خه‌ڵكی بێتواته خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزان دژی بڕیاری لادانی ئه‌و مامۆستایه و داوا ده‌كه‌ن كه نه‌گوازرێته‌وه بۆ شوێنێكی تر ده‌نا هه‌ڵوێستیان ده‌بێت. مامۆستا مه‌لا عه‌لی هه‌رته‌لی كه مامۆستاێكی ئایینی دیاری شاری هه‌ولێره و ماوه‌ی (10-12( ساڵه پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی بێتواته‌ی تازه‌یه له‌شاری هه‌ولێر و خزمه‌تی مزگه‌وت و مینبه‌ر و خه‌ڵك ده‌كات،له‌وتاری هه‌فته‌ی رابردووی دا باسی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات له‌كوردستان و پشگیریش له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كات و ئه‌مه‌ش پارتی توڕه‌ده‌كات و له‌به‌رئه‌مه له وتاردان دوری ده‌خاته‌وه. مامۆستا مه‌لا عه‌لی هه‌رته‌لی تایبه‌ت به(ئیسلام په‌یك)رایگه‌یاند:كه ئه‌و له‌وتاره‌كه‌ی باسی له‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌ی كوردستان كردووه كه‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه سه‌ری هه‌ڵداوه به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ هۆكاری سه‌رهه‌ڵدان و هۆكاری چاره‌سه‌ركردنی،ئه‌و وتی:"من باسم له‌وه‌كرد كه خه‌ڵك مافی خۆیه‌تی خۆپیشاندان بكات و داوای مافی خۆی و چاكسازی بكات چونكه ئه‌وه مافێكی شه‌رعی خۆیانه كه‌خوای گه‌وره پێداون،به‌ڵام به‌شێوه‌یكی ئارام و هێمنانه و دوور له‌توندوتیژی و ئاژاوه،له‌لایه‌كی تریشه‌وه باسم له‌وه كرد كه‌ده‌بێت حكومه‌ت ئاوڕی جدی له‌خه‌ڵك و میلله‌ت بداته‌وه‌و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكات و خزمه‌تگوزاریان بۆ دابین بكات و چیتر حیزب هه‌موو شته‌كان بۆخۆی قۆرغ نه‌كات،ئێمه‌ش پشتگریمان كردون و داوامان كرد كه‌چاكسازی بكرێت،هه‌روه‌ها باسی بوونی دیارده‌ی به‌رفراوانی گه‌نده‌ڵیم له هه‌رێمی كوردستان كرد،چونكه ئیمتیازاتی زۆر بۆ هه‌ندێك خه‌ڵك هه‌یه و وتم باشه ئه‌و ئیمتیازاتانه با به هه‌موو خه‌ڵك و میلله‌تیش هه‌بێت،خه‌ڵكێكی حیزبی هه‌موو شتی وه‌رگرتووه چونكه كاری حیزبیان بۆ ده‌كات،به‌ڵام حكومه‌ت سه‌دمه‌تر به‌و خه‌ڵكه ره‌ش و رووته ره‌وانابینی كه له‌گونده‌كان پیش‌تر هاوكاری شۆڕش بوون،من ئه‌و راستیانه‌م وتووه". ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هه‌ندێ كه‌سی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات باسكردنی بابه‌تی گه‌نده‌ڵی و قۆرغكردنی حیزبیان پێ‌ناخۆش بووه،بۆیه هه‌ندێ خه‌ڵك سه‌ردانی ئه‌وقافی هه‌ولێریان كردوه‌و و پێیان وتبون ئێمه ئه‌و مامۆستایه‌مان ناوێت،ئه‌و مامۆستایه وتیشی:"رۆژی دووشه‌ممه28/2 وه‌زیری ئه‌وقاف بانگی كرد و پێوتم كه هۆكاری گواستنه‌وه‌ت له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكه،منیش به‌وه‌زیرم وت ئه‌گه‌ر داوای هه‌موو خه‌ڵكه كێشه نییه،به‌ڵام ئه‌و كاره له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكێكی بێ كه‌ڵكه و ده‌بێت ئه‌وه دیار بێ،وه‌زیر وتی تۆ لانه‌دراوی له‌وتاردان به‌ڵكو ته‌نها له‌و مزگه‌وته ده‌گوازرێته‌وه بۆ مزگه‌وتێكی تر و تۆ هه‌ر شوێنێك پێ‌باش بێت ئێمه له‌وێت داده‌نێن". به‌پێی زانیارییه‌كانی ئیسلام ئه‌و مامۆستایه له‌لایه‌ن ناوچه‌كانی پارتی و پاراستنه‌كه‌ی جاسوسی له‌سه‌ركراوه كه له‌وتاره‌كانی باسی چیده‌كات و دواتر هه‌ر به‌فه‌رمانی ئه‌وان و سه‌ره‌وه‌ی خۆیان له‌وتاردان له‌و مزگه‌وته لاداراوه،مامۆستا مه‌لا عه‌لی هه‌رته‌لی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئیسلام په‌یكی پشت راستكرده‌وه‌و وتی:"زیاتر ده‌ستی حیزب و ناوچه‌كانی پارتی هۆكاری گواستنه‌وه‌ی منن له‌و مزگه‌وته". له‌لایه‌كی تره‌وه خه‌ڵكی هه‌رته‌ل و هه‌ندێ خه‌ڵكی تر كه دانیشتوی بێتواته‌ی تازه‌ن خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزان دژی ئه‌و بڕیاره و داوا ده‌كه‌ن كه ئه‌و مامۆستایه له‌و مزگه‌وته بمێنێته‌وه‌و نه‌ڕوات،چونكه ده‌ڵێن به‌قسه‌ی دوو سێ كه‌سی رق ئه‌ستوری حیزی نابێت ئه‌و مامۆستایه بڕوات،ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و مامۆستایه هه‌ر بگوزارێته‌وه ئه‌و خه‌ڵكه كاردانه‌وه‌ی توندیان ده‌بێت وه‌كو ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان. له‌لایه‌كی تره‌وه ماڵی كوڕه‌كانی ئه‌نوه‌ربه‌گی بێتواته كه له‌وێیه هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه‌و ئه‌وانیش چوونه‌ته ژێر باری فه‌رمانه‌كانی پارتی له‌كاتێكدا ده‌بوایه ئه‌وان خزمه‌ت و چاكه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رته‌لیان له‌رچاوبوایه كه به‌وانیان كردووه كاتێك له‌بێتواته بوون،ئه‌وه‌ش زیاتر خه‌ڵكه‌كه‌ی بێزارتر كردووه. مامۆستا عه‌لی باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌و هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی پێتواته نییه چونكه ئه‌و چه‌ندین ساڵه خزمه‌تیان ده‌كات و شانازیشیان پێوه‌ده‌كات،به‌ڵام ئه‌وه‌ی كێشه بۆ ئه‌و دروست ده‌كات ده‌ستێكی پارتییه. ناوبراو وتیشی:"هه‌ڵویستی من ئه‌وه‌یه داكۆكی له ره‌ئی خۆم ده‌كه‌م،ئه‌گه‌ر مینبه‌ره‌كان ئازادیان تێدا نه‌بَێت ئه‌ی كوا سه‌كۆی ئازادی، په‌یامی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئێمه‌ی مامۆستایانی ئایینی بێده‌سه‌ڵاتین ئه‌وقاف ته‌حه‌كومان له‌سه‌ر ده‌كات و ناوچه‌یه‌كی پارتی لامان ده‌دات و ده‌سه‌ڵات رێگریمان لێده‌كات". مامۆستا عه‌لی له‌كۆتایدا وتی:"ئێمه دیكتاتۆر نین كه شوێنێك خه‌ڵك داوابكات بڕۆین نه‌ڕۆین،من به‌بڕیاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌و شوێنه جێده‌هێڵێم".
ئیسلام په‌یك
 |