|
ئیمام عوسمان -ڕه‌زای خوای لێبێت- خه‌لیفه‌یه‌كی مه‌زڵوم بوو تاوانباران به‌ناهه‌ق خوێنیان ڕشت،
دوای شه‌هید كردنیشی ناحه‌زانی گه‌لێك ڕیوایه‌تی ناڕه‌وایان بەناو خه‌ڵكیدا بڵاوکردەوە و، تێكه‌ڵیان كرد به سه‌رچاوه مێژوویییه‌كان،
كه دواتر زۆرێك له‌و ڕیوایه‌تانه له‌لایه‌ن كه‌سانێكی وه‌كو "طه حسین و جورجي زیدان" و نمونه‌ی ئه‌وانه قۆزرایه‌وه‌و بۆ له‌كه‌دار كردنی "صه‌حابه" ی كیڕام -ڕه‌زای خوایان له‌سه‌ر بێت- ئیمام "أبو بكر بن العربي" كتێبی "العواصم من القواصم"ی له‌و بواره‌وه نوسی کە سه‌رنجی موسڵمانان ڕاده‌كێشی بۆ هه‌ندێ هه‌ڵوێستی هه‌ڵه كه پێچه‌وانه‌ی ڕاستییه مێژوویییه‌كه‌یه و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ڕیوایه‌تانه‌ی به "القواصم" له‌قه‌ڵه‌م داوه. له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا دكتۆر "به‌شیر حه‌داد" له‌مه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی كه له كوردستان له ئارادایه بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی و، وه‌كو نه‌صیحه‌تێك ویستی به‌و خه‌ڵكه بڵێ وریایی ئوسلوبیان بن و ڕوو له توندوتیژی نه‌كه‌ن له ده‌ربریندا، دیار بوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نمونه‌ی به خه‌وارج هێنایه‌وه كه گوایه داواكاریه‌كانی ئه‌وان ڕاست بوو؛ به‌ڵام ئوسلوبێكی هه‌له‌یان هه‌بوو!! ئه‌و گوتانه‌ی دكتۆر"به‌شیر حه‌داد" بووه جێی نیگه‌رانی خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆر و له زۆربه‌ی سایته‌كانیش وه‌ڵامی دكتۆریان دایه‌وه كه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن ئه‌وانه خه‌واریج نین، هه‌ربۆیه كاك دكتۆریش به‌نوسینێك وتی كه من خۆپیشانده‌رانم به‌خه‌واریج له‌قه‌ڵه‌م نه‌داوه. به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه تیشكی بخه‌مه‌سه‌ر له‌قسىه‌كانی دكتۆر هیچ په‌یوه‌ندی به‌بابه‌تی خۆپیشاندانەوە نییه، به‌ڵكو خوێندنه‌وه‌ی بیروبۆچوون و هه‌ڵوێست و حاڵی بوونی دكتۆره به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر سێیه‌م خه‌لیفه‌ی مسوڵمانان دەرچوون و ڕه‌وایی داواكاریییەکانی ئه‌وانە، كه ئه‌وه به‌ڕاستی هه‌ڵه‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌یه گه‌ر دكتۆر وا حاڵی بوبێت ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له خیلافه‌تی خه‌لیفه‌ی شه‌هید ده‌رچوون له‌سه‌ر حه‌ق بوون. جارێ بابزانین قسه‌كانی دكتۆر چی بوو له دانیشتنە نا ئاسایییەکەی په‌رله‌مانی كوردستان له (٤/٣/٢٠١١)، دكتۆر به‌شیر حه‌داد ووتی : "له‌مێژووی ئیسلام مه‌سه‌له‌ی خه‌واریجمان هه‌یه، ئه‌م خه‌واریجانه وه‌كو له چه‌ند فه‌رموده‌یه‌كدا هاتووه كه‌وا گله‌یی له موسڵمان بونیان نه‌بووه، له‌زه‌مانی صه‌حابه ژیاون، نویژیان كردووه، قورئانیان خوێندووه، زۆر چاك دینداریشیان كردووه، داوایان كرد كه‌وا نیزامی ئیمامی عوسمان بگۆرێت، وه سیسته‌مه‌كه بگۆرێت، داواكه‌یان ڕه‌وا بوو، وه هه‌روه‌ها بۆخۆشیان نییه‌ته‌كه‌یان زۆر چاك و پاك بوو، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌سائیله‌كانیان توند‌و تیژی بوو ...هتد" لێره‌دا باس باسی خه‌واریجه و به‌و شێوه‌یه له قسه‌كانی كاك دكتۆر هاتووه : یه‌كه‌م : "له‌چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كدا هاتووه كه‌وا گله‌یی له موسڵمان بوونیان نه‌بووه" باسی خه‌واریج بێگومان له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان هاتووه -صلى الله عليه وسلم- به‌ڵام ئایا ڕاسته گله‌یی له موسڵمان بوونیان نه‌بووه؟ بابزانین پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان- صلی الله علیە وسلم- چۆن باسی كردوون:- كابرایه‌ك ڕۆژێكیان هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست-صلى الله عليه وسلم- وه زۆر به‌بێ ئه‌ده‌بی قسه‌ی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان- صلی الله علیە وسلم- كرد و وتی له خوا بترسه ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم- خۆشه‌ویستمان له‌وه‌ڵامیدا فه‌رمووی: [فَقَالَ: مَنْ يُطِعِ اللهَ إِذَا عَصَيْتُ أَيَأْمنُنِي اللهُ عَلَى أَهْلِ الأَرْضِ وَلاَ تَأْمَنُونَنِي فَسأَلَهُ رَجُلٌ قَتْلَهُ، أَحْسِبُهُ خَالِدَ بْنَ الْوَلِيدِ، فَمَنَعَهُ فَلَمَّا وَلَّى، قَالَ: إَنَّ مِنْ ضِئْضِئِي هذَا أَوْ فِي عَقِبَ هذَا قَوْمٌ يَقْرَءُونَ الْقُرْآنَ لاَ يُجَاوِزُ حَنَاجِرَهُمْ، يَمْرُقُونَ مِنَ الدِّينِ مُرُوقَ السَّهْمِ مِنَ الرَّمِيَّةِ، يَقْتُلُونَ أَهْلَ الإِسْلاَمِ، وَيَدعُونَ أَهْلَ الأَوْثَانِ، لَئِنْ أَنَا أَدْرَكْتُهُمْ لأَقْتُلَنَّهُمْ قَتْلَ عَادٍ] (متفق عليه) واته:((گه‌ر من فه‌رمانی خوا بشكێنم ئه‌دی کێیه ئه‌وه‌ی گوێڕایەڵی دەکات؟ خوای په‌روه‌ردگار به ئه‌مینی قبوڵ كردووم له‌سه‌ر خه‌ڵكی زه‌وی ئێوه به ئه‌مینم قبول ناكه‌ن؟ ئه‌وكات كه‌سێك له‌وێ بوو فه‌رموو ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا رێم پێبده تا بیكوژم، ڕاوی ده‌فه‌رموێ: "وابزانم خالید بوو-ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێت" پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان رێی پێ نه‌دا و فه‌رمووی: [له‌شێوه‌و شوێنكه‌وتوانی ئه‌و كه‌سه خه‌ڵكێك دێن قورئان ده‌خوێننه‌وه، به‌ڵام له قورگیان تێپه‌ر ناكا، له ئیسلام ده‌رده‌چن هه‌روه‌كو تیر له كه‌وانه‌كه‌ی ده‌رده‌چێ، واز له‌بت په‌رستان دێنن و خه‌ڵكی ئیسلام ده‌كوژن، گه‌ر من پێان بگه‌م به‌كوشتنی عادیان ده‌به‌م]. لێره‌دا ئیكتیفا ته‌نها به‌یه‌ك فه‌رمووده ده‌كه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی فه‌رمووده یه‌كجار زۆره له‌سه‌ر گله‌یی كردن له ئیسلامه‌تی خه‌واریج، ته‌نها یه‌ك فه‌رمووده‌ش له‌هه‌موو فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا -صلى الله عليه وسلم- نادۆزیته‌وه مه‌دحی خه‌واریجی كردبێ، به‌ڵكو فه‌رمانی به‌كوشتنی كردن كه دواتر ئیمام عه‌لی-ڕه‌زای خوای له‌سه‌ربێت- زۆرێكی له‌و خه‌واریجانه كوشت، ئیمام "إبن حجر" ده‌فه‌رموێ:((...وَاسْتُدِلَّ بِهِ عَلَى تَكْفِيرِ الْخَوَارِجِ)). [فتح الباري لابن حجر ٨/ ٦٩]. واته: ((هه‌ندێك له‌زانایان ئه‌و فه‌رموده‌یه ده‌كه‌ن به‌به‌ڵگه‌ی كافر بوونی خه‌واریج)). مێژووی ئیسلام هه‌مووی باس له ناحاڵی و هه‌ڵه‌ی تێگه‌یشتنی خه‌واریج ده‌كه‌ن له ئیسلام، هه‌ر ئه‌و ناحاڵی بوونه‌ش بوو، بووە هۆكاری ده‌رچوونیان له‌سه‌ر خه‌لیفه و سوڵتانه موسڵمانه‌كان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو ئیمام عه‌لی -ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێت- "عبدالله كوڕی عه‌باس"ی نارده لایان و خه‌ڵكێكی زۆری حاڵی كرده‌وه له ئیسلام و شوبهه‌كانی ڕه‌واندنه‌وه. به‌هه‌رحاڵ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك به‌ده‌ستی كاك دكتۆره‌وه نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه "...گله‌یی له‌موسڵمان بوونیان نه‌بووه" دوور نییه مه‌به‌ستی دكتۆر ئه‌وه بوبێت كه خه‌واریج عیباده‌تیان زۆر بووه، تێاندا هه‌بووه ناوچه‌وانی وه‌كو چه‌رمی گا ئه‌ستور ببو هێنده‌ی سوجده به‌رێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش دیسان مانای ئه‌وه نییه گله‌یی له موسڵمان بوونیان نه‌بووه، به‌ڵكو زانایان باسیان له‌وه كردووه كه خه‌واریج خاوه‌ن فه‌همێكی هه‌ڵه بووینه له ئیسلام و بۆیه شيخ الاسلام" إبن تيمية" ده‌فه‌رموێ :"وَقَدْ أَجْمَعَ الْمُسْلِمُونَ عَلَى وُجُوبِ قِتَالِ الْخَوَارِجِ" [الفتاوى الكبرى لابن تيمية ٣/ ٥٤٧]. واته: ((جه‌نگ دژی خه‌ورایجه‌كان زانایان له‌سه‌ری كۆڕان)). دووه‌م: كاك دكتۆر ده‌ڵێت: "داوایان كرد كه‌وا نیزامی ئیمامی "عوسمان" بگۆڕێ، وه سیسته‌مه‌كه بگۆرێ، داواكه‌یان ڕه‌وا بوو" لێره‌دا ئاماژه‌یه‌كی كورتی به‌و فیتنه‌یه كردووه كه به‌كوشتنی ئیمام عوسمان كۆتایی پێهات -ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێت، به‌ڵام ئایا داوای خه‌ورایجه‌كان ڕه‌وا بوو كه خروجیان له‌سه‌ر ئیمام عوسمان كرد؟ ده‌ڵێین: سوێند به‌خوا نه‌خێر. باوه‌ڕمان وایه ئه‌وانه‌ی خروجیان له ده‌سه‌ڵاتی ئیمام عوسمان كرد هه‌ڵه بوون و ئیمام عوسمان له‌سه‌ر حه‌ق بوو، ئه‌و باوه‌ڕه‌و هه‌ڵوێسته‌ش به مافی صه‌حابه و دڵسۆزی بۆ ئه‌و ئیسلامه ده‌زانین. كه باسی ئیمام "عوسمان" ده‌كرێت ده‌بێت ئه‌وه بزانین باسی چ زاتێك ده‌كه‌ین:- ئیمام "عثمان بن عفان" كه پێی ده‌وترێت "ذو النورين" له‌به‌رئه‌وه‌ی دوو كچی پێغه‌مه‌بەری خۆشه‌ویستمانی هێنا كه له‌ناو هه‌ر هه‌موو صه‌حابه‌كان ته‌نها ئه‌و خاوه‌ن ئه‌و شه‌ره‌فه‌یه، وە سێیه‌م خه‌لیفه‌ی ڕاشیده و، خاوه‌ن حه‌یا و به‌خشینه، یه‌كێكه له‌و (١٠) كه‌سه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان- صلى الله عليه وسلم- مژده‌ی به‌هه‌شتی پێداون، وڵاش زاوای "عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاڵیب"ه ڕه‌زای خوایان له‌سه‌ر بێت، له‌سه‌رده‌می ئه‌و نوری ئیسلام شوێنێكی یه‌كجار زۆری گرته‌وه، ئه‌و ئیمامه‌یه كه پێغه‌مه‌بەر -صلى الله عليه وسلم- ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێ:[ألا أستحي من رجل تستحي منه الملائكة؟] (سلسلة الأحاديث الصحيحة) ((چۆن شه‌رم له‌كه‌سێك نه‌كه‌م، مه‌لائیكه‌ت شه‌رمی لێده‌كه‌ن؟)). لێره له‌وچه‌ند دێڕەدا نه‌هاتووم باس له فه‌زڵی ئه‌و ئیمامه بكه‌م، به‌سیه‌تی ئه‌وه‌نده شه‌ره‌فه كه پیغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان له به‌یعه‌ی ڕه‌زوان له‌باتی ئه‌و ده‌ستی له ده‌ست داوەو فه‌رموی:[هَذِهِ لِعُثْمَانَ] ((ئه‌وه له‌باتی به‌یعه‌تی عوسمانه)). له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وكات ئیمام عوسمان له‌وێ نه‌بوو له "مه‌كکه" بوو. [بڕوانه: صحيح البخاري ٥/ ١٥] . ئه‌وكاته‌ی كه خۆشه‌ویستمان سوپای ته‌نگانه"جيش العسرة" ی ئاماده كرد، ئمام "عوسمان" هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست و هه‌زار دیناری بۆ ئه‌و سوپایه به‌خشی، خۆشه‌ویستمان - صلى الله عليه وسلم- كه سه‌یری ئه‌و كه‌ڵه پیاوه‌ی كرد، فه‌رموی: [ما ضر إبن عفان ما عمل بعد اليوم يردد ذلك مرارا..] (أخرجه أحمد و حسنه الألباني). ئه‌و خه‌واریجانه‌ی خروجیان له ده‌سه‌ڵاتی ئیمام عوسمان كرد خروج كردن بوو له ده‌سه‌ڵاتی كه‌سێك كه به ئیجماعی موهاجیرین و ئه‌نصار كرابوو به‌خه‌لیفه، ئه‌وان كه‌سانێكی گیره‌شێوێن و ناحه‌ق بوون، كه‌سانێكی زاڵم و ناڕه‌وا بوون له ده‌عواكه‌یان، به‌ڕه‌وا زانینی داواكاری خه‌ورایجه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئیمام "عوسمان" پێچه‌وانه‌ی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویسته- صلی الله عليه وسلم- ئه‌وان ده‌یان گوت ئیمام "عوسمان" له خیلافه‌ت نه‌مێنێت، پێغه‌مبه‌ریشمان- صلى الله عليه وسلم- به ئیمام "عوسمان" ی فه‌رموو بوو، گه‌ر داوایان كرد له خیلافه‌ت لاببرێی به‌قسه‌یان مه‌كە: [يَا عُثْمَانُ إِنَّهُ لَعَلَّ اللَّهَ يُقَمِّصُكَ قَمِيصًا فَإِنْ أَرَادُوكَ عَلَى خَلْعِهِ فَلَا تَخْلَعْهُ لَهُمْ]. (رَوَاهُ التِّرْمِذِيُّ وَابْنُ مَاجَهْ. مشكاة المصابيح ٣/ ١٧١٥) . به‌ڕه‌وا زانینی ده‌رچوونی خه‌واریجه‌كانی ئه‌وكات هه‌ڵه‌یه، هه‌روه‌كو به‌هه‌ڵه زانینی خۆپیشاندانی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئێستا هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام هه‌ڵه كردن له كاری ئه‌و دونیایه ئاسان تره له هه‌ڵه كردن له بابه‌تێك په‌یوه‌ست بێت به مافی صه‌حابه كه پێیان وایه پاراستنی مافی ئه‌وان و خۆشه‌ویستیان عیباده‌ته بۆ خوای په‌روه‌ردگار و گوێڕایه‌ڵییه بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی -سه‌لات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت. هه‌ر قسه‌یه‌ك كه موسڵمان ده‌یكا ده‌بێت به‌ڵگه‌ی ڕاست و ڕه‌وای له‌سه‌ر بێت، به‌تایبه‌ت ده‌رباره‌ی به‌سته‌نه‌وه‌ی واقیعێكی ئێستا به سه‌رده‌می پڕ له نووری صه‌حابه‌ی كیرام. خه‌یرییه‌تی صه‌حابه‌ی كیڕام ده‌قی كیتاب و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستی-صلی الله علیە وسلم- له‌سه‌ره، ئه‌و چوار خه‌لیفه‌یه‌ش ته‌رتیبی خیلافه‌تیان چۆن بووه فه‌زڵ و خۆشه‌ویستیشیان به‌و شێوه‌یه بووه، ئیمام "عوسمان" دوای شه‌هید كردنی ئیمام عومه‌ر چاكترینی صه‌حابه‌كان و شایسته‌ترین كه‌س بوو به خیلافه‌ت. خوای گه‌وره هه‌موومان سه‌ركه‌وتووی دونیا و دواڕۆژ كات .
 |