|
یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین سیفه‌تی شۆرِشگێرِانی گۆرِانكاریی پاكیی رابوردووه.. شۆرِشگێرِی وا هه‌یه ئه‌م پاكییه‌ی خۆی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنیه‌وه هێناوه،
هه‌شه له ساته‌وه‌ختێكی لاوازییدا له‌كه‌دار بووه، به‌ڵام ئێستا په‌شیمانی ده‌ربرِییوه‌و ته‌به‌رِای له‌و له‌كه‌دارییه‌ی كردووه..
له‌به‌ر ده‌ركی سه‌رای ئازادی سلێمانی هه‌موو رۆژێك هه‌ردوو جۆره شۆرِشگێرِه‌كان ده‌بینین.. ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌تاوه به پاكیی هێناویانه‌و ئه‌وانه‌ش كه رۆژانه دێنه ناو شۆرِشگێرِانه‌وه.. پۆلی دووه‌م ده‌بینین ناسناوه‌كانیان ده‌ده‌نه ده‌ست ناسێنه‌ران تا ناو‌و پیشه‌و پله‌ی رابوردوویان بخوێننه‌وه‌و راشكاوانه‌و به ئاشكرا په‌شیمانییان له هه‌ڵوێست و رێبازی رابوردوویان رابگه‌ێنرێت.. ئه‌مه ئاسایش بووه‌و ئه‌وه پۆلیس و ئه‌وه‌ش به‌رپرسی رێكخستنی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار.. ئه‌مه‌ش ئازایه‌تییه.. به‌ڵام به داخه‌وه له بیستودووه‌م رۆژی خۆپیشانداندا له‌و قه‌ڵای ئازادیه‌وه سۆران عومه‌رمان بینی! كۆمه‌ڵێك قسه‌ی شۆرِشگێرِیی هه‌رِاج كرد.. ده‌یووت خه‌ڵكینه، ده‌سه‌ڵات له‌وه لاوازتره به‌رگه‌ی خه‌شمی جه‌ماوه‌رێتی ئێوه بگرێت!! بۆیه هاتووم تا له پێشتانه‌وه بم، قه‌ڵه‌مه‌كه‌م ده‌كه‌مه قه‌ڵغانی به‌رگریتان.. ده‌مه‌وێت سنگم به گولله‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه بنێم !! ده‌یان قسه‌ی بریق و باقی تریش.. ده‌بوو سۆران عومه‌ر پێش خوێندنه‌وه‌ی ووتاره ئه‌ده‌بیه شۆرِشگێرِیه‌كه‌ی ناسنامه‌كه‌ی بدایه‌ته ناسێنه‌رێكی سه‌رای ئازادی تا ناو‌و پیشه‌و پله‌ی رابوردووی بخوێنێته‌وه، كه روتبه‌دارێكی هێزی دژه تیرۆره‌و سه‌ر به باڤێڵی جه‌لال تاڵه‌بانیه‌و ئێستا له ساته‌وه‌ختێكی جوامێرانه‌دا وازی له‌و سه‌نگه‌ره رسواییه هێناوه‌و هاتۆته ریزی شۆرِشگێرِانه‌وه.. (ئه‌گه‌ر راست ده‌كات و وازی له‌و ریزه خیانه‌تكارییه هێناوه) ئه‌و كاته قسه‌كانی ئه‌گه‌ر به‌و ئاسته ئه‌ده‌بییه‌ش نه‌بوونایه كاریگه‌ر ده‌بوون.. سۆران عومه‌ر پێش ئه‌وه‌ی ـ بۆ خۆ جوانكردن ـ بێته ئه‌و سه‌رای ئازادیه، دوو به‌یانی ده‌ركرد كه گوایه هه‌رِه‌شه‌ی لێ ده‌كرێت كه ده‌بێت له‌و شاره بچێته ده‌ره‌وه!!! ئه‌مه ئه‌گه‌ر راست بوایه سۆران عومه‌ر ده‌یتوانی ده‌نگێك، وێنه‌و سات و به‌روارێك، زانیاریه‌كی زۆرتری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌رِه‌شه بێ مانایه بڵاو بكردایاته‌وه‌و له دادگاش شكاتی بكردایه.. سۆران به‌و دوو به‌یانه‌ی ـ كه له به‌یاناتی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی رۆژهه‌ڵات ده‌چن ـ ده‌یویست به‌و خه‌ڵكه بڵێ: خه‌ڵكینه ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌كو ئێوه شۆرِشگێرِم ده‌سه‌ڵات و مه‌فره‌زه ده‌مامكدارو ده‌زگا داپڵۆسینه‌كان هه‌رِه‌شه‌م لێده‌كه‌ن كه ده‌بێ برِۆمه ده‌ره‌وه!! ئاخر هه‌رِه‌شه‌ی وا له‌كه‌س نه‌كراوه.. چونكه برِۆ ده‌ره‌وه زۆر بێ مانایه.. ده‌كرا وه‌كو نه‌به‌ز گۆران بتفرِێنن و كه‌مێكت لێده‌ن و بڵێن برِۆره‌وه بۆ ماڵه‌وه نه‌ك بۆ ده‌ره‌وه!! من شازده ساڵه سۆران عومه‌ر ده‌ناسم و ئه‌و یه‌كێك بوو له رێكخستنه‌كانی باڵی ئیسڵاحی من له ناو بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌دا، كه بزوتنه‌وه لێك ترازا، سۆران خۆی به ئێمه‌ی ئه‌نسارولئیسلام ناساند.. له‌و كاته‌ی هه‌مهه‌مه‌ی لێدانی ئه‌نسار له لایه‌ن ئه‌مریكاییه‌كانه‌وه هاته پێش خه‌ڵكێكی موسوڵمانی عه‌ره‌ب په‌یوه‌ندییان به كاك ووریاوه ده‌كرد كه جێگری من بوو بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ناوچه‌كه‌و خۆیان بۆ رووه‌ورِوو بوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماده بكه‌ن.. هه‌ندێك له‌وانه گه‌ێنرانه سلێمانی و برانه ماڵی چه‌ند كه‌سێك، له‌وانه ماڵی سۆران عومه‌ر.. له‌و عه‌ره‌به هاتووانه محمدی كورِی ئه‌بومحمدی مه‌قدیسی ئه‌رده‌نی بوو كه باوكی بیرمه‌ندی ره‌وتی سه‌له‌فی جیهادیه‌و له زیندانی سواقه‌ی ئه‌رده‌ندایه.. هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سێكی تری نزیك ئه‌بو موسعه‌بی زه‌رقاوی ره‌حمه‌تی .. سۆرانیش به ده‌وری خۆی له‌گه‌ڵ كاك (ك) و كاك (ت) ئه‌وانه‌دا ته‌نسیقی كردبوو، ئاوا گه‌یاندیاننه بیاره.. كه موخابه‌راتی ئه‌رده‌نی و ئه‌مریكایی و یه‌كێتی به خه‌تی هاتوچۆی ئه‌و كه‌سانه‌دا هاتنه‌وه گه‌یشتنه سۆران عومه‌رو ئه‌و (ك) و(ت)ه.. هه‌ر سێكیان گیران.. به‌ڵام سۆران دوای چه‌ند رۆژێك ئازاد كرا‌و (ك)و (ت)یش دوای شه‌ش ساڵ بزربوون و ئه‌شكه‌نجه دۆزرانه‌وه!! پاش چه‌ند مانگێك راپۆرتێكم بۆ هات كه سۆران عومه‌ر له یانه‌ی وه‌رزشی (..) كار ده‌كات كه سه‌ر به باڤێڵی كورِی جه‌لال تاڵه‌بانیه، كه سه‌رپه‌رشتیاری هێزی دژه تیرۆری ئیحتیلاله.. پاشان راپۆرتی تر هات كه لێ نزیك بوونه‌وه‌ی خه‌ته‌ر بووه.. سۆران عومه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كی لاوه‌كی پێوه كردم.. چووم به پیریه‌وه.. دواتر له په‌یوه‌ندیه‌كی تردا ووتی كه ده‌شێت رێكه‌وین سایت و گۆڤارێك ده‌ركات و منیش پشتی بگرم.. بێ ئه‌وه‌ی هیچ بده‌مه‌وه له رووی به‌ڵێنم پێدا.. ووتی: كاك ماكوان كه‌ریم كه له نه‌رویجه ده‌بێته هاوكارم.. منیش راپۆرتی ترم له‌و برایانه‌ی گه‌رِه‌كی ئازادی سلێمانیه‌وه پێگه‌یشتبوو كه ماكوان كه‌ریم له خۆت نزیك مه‌كه‌ره‌وه، چونكه گومان ده‌كه‌ین یه‌كێتی ناردبێتی.. به‌ڵام راپۆرته‌كان ده‌رباره‌ی خه‌ته‌رێتی ماكوان كه‌ریم كه‌م ده‌بۆوه تا نه‌ما.. به‌ڵێنی پشتگیرییم پێدان.. به‌و ئومێده بووم كه خۆشه‌ویستی و ره‌فتاریی باوكانه‌م له‌گه‌ڵیاندا له هێزی راكێشانی موخابه‌راتیانه‌ی دوژمن به‌هێزتر ده‌بێت و هه‌ردووكیان راده‌كێشمه‌وه دواوه.. له لایه‌كی تریشه‌وه له وه‌ڵامی ره‌خنه‌ی ئه‌و دڵسۆزانه‌دا كه به هۆی نزیك كردنه‌وه‌ی سۆرانه‌وه لێم ده‌گیرا ده‌مووت: سۆران رۆژنامه‌وانێكی سه‌ركه‌وتووه‌و سه‌ربه‌خۆیه، ئه‌گه‌ر پشتیوانی هه‌بێت ده‌توانێت وه‌كو رۆژنامه‌وانێكی نه‌رویجی ئازاد‌و ئازا له ئارِاسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆیدا كاریگه‌ر بێت.. ئێمه ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆ خۆشی پێ بگه‌ێنین هه‌ر گه‌وره‌ییه بۆ ئێمه.. پاش ماوه‌یه‌ك كاك ماكوان كه‌ریم كه پێشتر له باكوری نه‌رویج ده‌ژیاو دواتر هاتبووه شارێكی تری نزیك ئۆسلۆ پێی ووتم كه سۆران عومه‌ر به ته‌مایه بێته ئه‌ڵمانیا بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی دڵی و له‌وانه‌یه عه‌مه‌لیاتی بكات.. پێخۆشحاڵیی و هیوای سه‌لامه‌تیی و سه‌ركه‌وتنم بۆ ده‌ربرِی.. كه گه‌یشته ئه‌ڵمانیا كه‌سانێكم بۆ دانا كه بچنه لای و ئاگایان لێی بێت.. ئه‌وانه هه‌واڵی هه‌موو شتێكی ئه‌ویان ده‌دامێ.. كه له چ ئوتێلێكی راقیه وچۆن دێت و ده‌رِوات!! دوای ئه‌وه‌ی قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد به رۆژێك كاك ماكوان پێی ووتم كه سۆران عومه‌ر به ته‌مایه سه‌ر له نه‌رویج بدات.. ده‌شمزانی كه به پاساپۆرتی عێراقی هاتوچۆ ده‌كات و هاتنی بۆ نه‌رویج زه‌حمه‌ته.. به‌خێرهاتنم بۆ راگه‌یاندو هات.. وه‌ك میوانی پله‌به‌رز ته‌شریفاتم بۆ كرد، وه‌ك كورِی خۆم هه‌ڵسوكه‌وتم له‌گه‌ڵ كرد، به‌وپه‌رِی شه‌وق و زه‌وقی سوعبه‌تكردنه‌وه له خزمه‌ت خۆی و كاك ماكواندا بووم.. هۆشداریی زۆرم ده‌دایه كه وێنه‌یه‌ك نه‌گرێت خه‌ڵكی تری تێدا ده‌ركه‌وێت.. دوایی مه‌سئولیه‌تی ده‌خه‌مه سه‌ر .. پێشم ووتبوو بۆی هه‌یه چ ره‌سمێك بڵاو بكاته‌وه.. به‌ڵام دوایی دیاربوو خۆی به زیره‌كتر زانی له من.. خۆشه‌ویستیه باوكانه‌كه‌می بۆ هه‌تاهه‌تایه دۆرِاند.. یه‌كێك له هه‌ڵوێسته خه‌ته‌ره‌كانی ئه‌وه بوو: كه گه‌یشتبووه به‌ر ده‌رگای ئێمه له ئۆسلۆ له‌و به‌ری شۆسته‌كه‌وه وێنه‌ی ده‌رگای سه‌ره‌كی شوقه‌كانی ئێمه وا گرتبوو كه په‌نجه‌ره‌ی شوقه‌ی قاتی یه‌كه‌م كه به په‌رده داپۆشرابوو له‌گه‌ڵ ده‌رگای سه‌ره‌كی شوقه‌كان و ژماره 52 كه ژماره‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه شوقه‌یه‌ی ئێمه بوو.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانراو بوو كه ماڵی ئێمه به رۆژیش په‌رده‌ی په‌نجه‌ره‌كانی داده‌رێنه‌وه.. دوای مانگێك له‌م وێنه‌یه، موخابه‌راتی ئه‌مریكایی هاتنه‌وه ئه‌و شوێنه‌ی سۆران عومه‌ر وێنه‌كه‌ی لێگرتبوو، له‌وێوه بۆ ماوه‌ی چوار سه‌عات ـ وه‌كو خۆیان له فلیمی (ۆنتت)دا ووتیان به كامێره‌ی تایبه‌ت و گشتیه‌وه موراقه‌به‌ی ئه‌و ماڵه‌مان كرد كه په‌رده‌ی پێوه‌بوو، به‌ڵام هه‌ستمان به جوڵه‌یه‌ك له ناوه‌وه نه‌كرد.. ئه‌و ماڵه‌ی ئه‌وان موراقه‌به‌یان كردبوو ماڵه دراوسێیه‌كی پاكستانی بوو له قاتی دووه‌م ده‌ژیان، منیش له قاتی پێنجه‌م بووم.. ئه‌مه ئیشێكی سۆران عومه‌ری شۆرِشگێرِی نوێی سه‌رای ئازادی .. كه گله‌ییم له كاك ماكوان كرد، ووتی: پێم ووتووه بۆچی ئه‌م كاره خه‌تره‌ت به‌رامبه‌ر مامۆستا كرێكار كرد؟! ووتی: له وه‌ڵامدا سۆران عومه‌ر ووتوێتی: چارم نه‌بوو، له‌ژێر تین و فشاردا بووم، زرووفم زۆر قورس بوو.. چالاكییه‌كی تری خه‌ته‌رتری: دوای ئه‌وه‌ی قاچی كه‌وته داوی موخابه‌راتیه‌وه، وا دیاره برِیاری دابوو ئازایانه بۆیان لێبرِێت.. سۆران عومه‌ر كه ماوه‌و زیندووه، به ئاماده‌بوونی زیاتر له دوو كه‌س له ماڵی خۆم بۆی گێرِامه‌وه كه چۆن چۆته ئه‌رده‌ن و چۆن چۆته ماڵی ئه‌بو محمدی مه‌قدیسی و چۆته ته‌عزێی ئه‌بو موسعه‌بی زه‌رقاویی و زاوا‌و دۆسته‌كانی ئه‌بو موسعه‌بی له شاری زه‌رقا بینیووه!! پێی ووتین كه له‌وێ ده‌یووت من ئه‌نسار بووم له زیندان ده‌رچووم و محمدی كورِی ئه‌بومحمدو فڵان و فڵان له ماڵی مندابوون و دواتر ناردوومن بۆ بیاره.. یه‌كسه‌ر متمانه‌ی ته‌واویان پێ كردبوو.. خوا ده‌زانێ به‌م چالاكیه چه‌ندی تری خستبێته زیندان.. كه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا مردوون یان په‌ككه‌وته بوون یان حوكمی درێژخایانیان به‌سه‌ردا دراوه.. ئێستاش كاك سۆران شۆرِشگێرِییمان پێ ده‌فرۆشێت.. كه یه‌كه‌مین روون كردنه‌وه‌م له‌سه‌ر نوسی تا ماوه‌یه‌ك وه‌كو ته‌یری گولی لێ هات.. زۆر رسوا بوو، ئه‌هلی ئیسلام زۆر لێی دوور كه‌وتنه‌وه.. به‌ڵام دواتر كونسوڵگه‌ری ئێرانی بانگی كرد‌و له‌گه‌ڵیدا دانیشت و هێنایه ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌وه، تا (پاكی) كاته‌وه!! جا وا دیاره دوای غوسڵ ده‌ركردنی ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی هاتۆته سه‌رای ئازادی تا بۆنێكی خۆش له خۆی بدات! به‌ڵكو شیاوی ناو ناوان ببێته‌وه.. به‌ڵام هه‌یهات..
مامۆستا كرێكار
 |