|
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ئه‌و توندوتیژییانه‌ی كه ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) رویدا،
له‌لایه‌ن كه‌سانێكی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات و به به‌رنامه‌ی ده‌سه‌ڵات ئه‌نجامدراوه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی ئه‌وه‌شی وت: ئێمه خه‌ریكی ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانی خۆمان بوین به‌شێوازی مه‌ده‌نی، به‌ڵام دو كه‌س كه پێشتر له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی ئێمه‌دا بون به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ر به ده‌زگا سیخوڕییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی بون ده‌رمانكردون، ئه‌مڕۆ هاتونه‌ته ناو خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵكیان هانداوه بۆ توندوتیژی و ئه‌و بارگرژییه‌یان نایه‌وه. وتیشی: ئه‌و دو كه‌سه خه‌ڵكیان هانداوه كه بچن مه‌لا كامه‌ران ئازاد بكه‌ن، دواتر چون باره‌گای لاوانی سه‌ر به پارتیان به‌ردباران كردوه، دواتریش گه‌ڕانه‌وه بۆناو سه‌را بۆ ئه‌وه‌ی پشێوییه‌كه بخه‌نه ناو سه‌راوه، ئێمه هه‌ر زو به‌خۆپیشانده‌رانمان راگه‌یاند، كه ئه‌مڕۆ به‌رنامه‌ی چالاكییه‌كانمان راده‌گرین بۆ ئه‌وه‌ی توندوتیژی رو نه‌دات، به‌ڵام دوای ئێمه ئه‌و دو كه‌سه‌ی كه یه‌كێکیان سه‌ر به پاراستنی پارتییه و ئه‌وه‌ی تریان سه‌ر به ده‌زگای زانیارییه خه‌ڵكیان له سه‌را كۆكردوه‌ته‌وه و بۆ توندوتیژی هانیانداون. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ رویدا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌رنامه‌ی بۆ داڕێژرابو، بۆ ئه‌وه‌بو كه له رێگه‌ی هێزه‌وه خه‌ڵك سه‌ركوت بكه‌ن و سه‌رای ئازادی بسوتێنن.
فۆتۆ: زمناکۆ ئیسماعیل - بێستون محه‌مه‌د/ئیسلام په‌یک
----------------------------------------------------------------------------------------------------




























 |