|
بەناوى خواى بەخشیندەى میهرەبان دواى ئەوەى چەند چین وتوێژێکى کاریگەرو دڵسۆز بۆئەم خاک ونیشتمانە ڕێزیان لە یاساى ئەم هەرێمە گرت ،
داواى گردبونەوەیەکى مەدەنیانە وشارستانیانەیان کردلە پارێزگاى هەولێر، بۆئەوەى بەئاشتیانە وهێمنانە چارەسەر ئەم پرسە هەنوکەییە بکرێت وئەم تەم ومژلەسەر ئەم هەرێمەو دانیشتوانى شارى هەولێر بڕەوێتەوە ، دەرگاى گفتوگۆ لەنێوان حکومەت وهاوڵاتیان دانەخرێت ورێزلەدەستکەوتى خوێنى شەهیدان بگیرێ ،بەڵام بەداخەوە بۆجارێکى ترقسەکانى سەرۆکى هەرێم ویاساى ئەم هەرێمە کەوتنە ژێرفشارى چەندکەسێکى بیرتەسکى حیزبیەوەو هەرچى یاسا هەیە لەم هەرێمە پێشێلکراو هیچ ڕێزێک بۆقسەکانى سەرۆکى هەرێم وداواکاریە یاساییەکەى ئەم هەموچین وتوێژە دانە نراو داواکە ڕەتکرایەوە، ئەم ڕەتکردنەوەیە بوە مایەى توڕەیی سەرجەم چین وتوێژەکانى شارى هەولێر بۆیە
1-جارێکى تر پێویست ناکات گوێ لەقسەکانى سەرۆکى هەرێم ڕابگیرێت چونکە تەنهاقسەن وناچنە بارى جێبەجێکردنەوە.
2-دەرکەوت ئەم دەسەڵاتە گاڵتە بەیاساکانى پەرلەمان دەکات بەتایبەتى یاساى خۆپیشاندان، ئەوەش بووە هۆى بێ ئومێدى سەرجەم ئەم چین وتوێژانەى کەپێگەیەکى جەماوەرى بەهێزیان هەیەو هەوێنى چاکسازى ئەم خاک و هەرێمەن.
4- هەرچى بنەماى شارستانى ومافى مرۆڤ ویاسا سەروەرى ودیموکراسى لەلاى حکومتەکەى هەولێر تەنها قسەن وبونیان نیە.
5-دەرکەوت لەم هەرێمە یاسا تەنها لەسەرچینى هەژارو بێدەسەڵات وماف خوراوەکان جێبەجێ دەکرێت، حکومەت یاسا بۆ بەرگرى کردن لەماف خواردنى خەڵک وەگەندەڵى بەکارى دەهێنێ.
ئێمە وەک کۆمەڵێک چین و توێژى ئەم شارە بەشێوەیەکى مەدەنى و هیمانە لەچوارچێوەى یاسای خۆپێشاندان داوی ئەنجام دانى گردبونەویەکمان کرد،بەڵام بەداخەوە وەڵامێکى نەرێنیمان درایەوە لەلایەن پاریزگاى هەولێر بەچەند خاڵیک کە لەیاساو واقیعەوە زۆر دوورە بۆیە بەو چەند خاڵە وەڵامیان دەدەینەوە.
لەسەرتا بە هەڵەیەکى یاسایی دەست پێدەکات بەوەى ئەم نوسراوە ئاڕاستەى یەک کەس دەکرێت کە 100 کەس واژووى لەسەر کردوە وەک گروپێک ،دواتر 3 کەسمان وەک ڕێکخەر داناوە ئەوانەیان هەژمارى نەکردوە.
-پارێزگا لیژنەى ڕێکخەر دەبێت لە 3کەس کەمترتا 5 کەس زیاتر نەبێت
وەڵام : ئێمە بە سێ(3) کەس چوینە بۆ پارێزگاى هەولێر .بەناوەکانى ئارال کاکل ماموستا بڕوا عبداللە ،کاروان هاشم.
-پێویستە داواکاریەکە ناونیشان و واژوى ئەندامى لیژنەى سەرپەرشتی کارى ڕێکسختنى خۆپێشاندانەکە بگرێتە خۆ.
وەڵام :ئێمە پێنج کەس بەناوى سیانى و ژمارەى تلیفونەوە وەک ڕێکخەر خۆمان ناساندبوو و لەجیاتى واژوویەک 100 کەس واژوو نا ووناونیشانى تێدابووە.کە پێشتر لەڕاگەیاندنەکانیش بڵاومان کردبویەوە.
-کە دەلێن هەولێر هیچ بارێکى نا ئاسایی تێدانییە سەقام گیرى و تەنابای و ئارامى هەیە.
وەڵام: لەپێشوتر دا گروپێکى 40 کەسى پێشکەشى مۆڵەتیان بۆ وەزارەتى ناوخۆ کردبوو بەڵام بەهۆکارى ئەوەى هەولێر بارى نائاساییە مۆڵەتىیان نەدانێ . دیارە پارێزگا هەولێر بێ ئاگایە لەوەى کە وەزارەتى ناوخۆى لەبەر بارى نا سایی مۆڵەتى بە خۆپێشاندن نەدایە .
-کە دەلێن دوولەت بوونى شەقامى کوردى ئێمە لەهەولێر شتى وانابینین بنەماى یاسایی نییە
وەڵام :ئێمە نەمان گوتوە شاقام دوولەت بوە ،بەڵکو گوتومانە ئەو قەیرانە بەردەوام بێت شەقام دوولەت دەبێت، بۆیە لەم خاڵە خۆیان تێنەگەیشتون .
- ئەوان دەلێن هیچ کەسێک تەهدید نەکراوە و نەترساندراوە نەتوقادراوە و هیچ بنەماو بەڵگەیەکى یاسای فەرمى نیەو هیچ کام لەچین و تویژەکان گلەیى و ناڕەزاییان لەم بابەتە نەبوو.
وەڵام : ئێمە دەلێن بەدیکۆمێنت و ڤیدیۆ چەندان کەس هەڕەشەى لێکراوە لێدراوە و گیراوە ئەمرى گرتنى بۆ دەرکراوە و تەهدیدکراوە بەشێوازى جۆراو جۆر بەتایبەت لەسەر ڕێگاى تلفون و و ئیمل (تۆمار کردنى داواى فەرمى) هتد...
ئەم پاساوە نا واقیعیە نایاسییەى پارێزگاى هولێر هیچ بنەمایەکى نییە لبۆ رەت کردنەوەى مۆڵەتەکە،بۆیە ئێمە هەموو ڕێگەیەکى یاسایی دەرگینە بەر بۆ ئەنجام دانى خۆپێشاندان .بەجەماوەرى خۆشەویستى شارى هەولێر دەڵێن وەڵام نەدانەوى پارێزگاى هەولێر بۆ پێدانى مۆڵەت بێ بنەماى یاسایی و زاقعییە، زیاتر ناڕەزای و گلەیی بەرهەم دەهێنى،بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین لەهەوڵە مەدەنییەکانمان.
بەشێک لەقسەکانى سەرۆکى هەرێم
له 20 همین ساڵڕۆژی ئازادکردنی شاری هه‌ولێر له چنگی رژێمی به‌عسی له ناوچوو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان "مه‌سعود بارزانی" وتارێکی له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری ئه‌و شاره پێشکه‌ش کرد و رایگه‌یاند:
خۆپیشاندان مافێکی یاسایی و ره‌وای خه‌ڵکه که‌س ناتوانێ رێگه له ئێوه بگرێ خۆپیشاندان بکه‌ن ئێوه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌تان هێناوه‌ته سه‌ر حوکم و ته‌نها ئێوه‌ن ده‌توانن له‌سه‌ر حوکم لایبه‌ن داواکاریم له هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایش ئه‌وه‌یه هیچ کاتێک رووبه‌ڕووی جه‌ماوه‌ر نه‌بنه‌وه داواکاریم له جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستیش ئه‌وه‌یه که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک په‌نا نه‌به‌نه به‌ر توند و تیژی چونکه هه‌موو شتێک به خۆشی و لێکتێگه‌یشتن و یه‌کتر قبول کردن جێبه جێده‌کرێت.
.............................................................................................................................................
لە 3/3/2011 ئەم ووتارەى خوارەوەى پێشکەش کرد
من زۆر خۆشحاڵم که ده‌بینم گه‌نجه‌کانمان گه‌یشتوونه‌ته ئاستێک که به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه و شارستانیانه داواکانیان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌ت و سه‌رۆکی هه‌رێم و هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها پێشنیاری زۆر زۆر چاک و زۆر به‌نرخ، ئه‌مه‌ش ده‌لیلی پێگه‌یشتنی گه‌نجه‌کانمانه که ئه‌وپه‌ڕی خۆشی و شادییه بۆ من، دڵنیابن که‌س به‌قه‌د من ئێوه‌ی خۆشناوێت.
ئێوه رۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌ن و رۆڵه‌ی ئه‌م نیشتمانه‌ن و ئایینده له‌سه‌ر شانی ئێوه‌یه و ئه‌و ئه‌مانه‌ته ده‌بێت ئێوه به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نن ئینشائه‌ڵا به‌سه‌رکه‌وتوویی.
به‌ڕێزان خۆپێشاندان مافێکی سروشتییه و ده‌بێت گه‌لی ئێمه ئازاد بێ له‌خۆپێشاندان و له ڕا ده‌ربڕینی ئێش و ئازاره‌کانی، من نامه‌وێت له‌کوردستانێکدا بژیم ئه‌گه‌ر میلله‌تی کورد تێیدا ئازاد و سه‌رفیراز نه‌بێت.
ئەمەى خوارەوە بەشێک لە دەقى ووتەى سەرۆکى هەرێمە لە 22/1/2011 لەگەڵ قوتابیان و مامۆستایانى زانکۆ کە دەربارەى خۆپیشاندان دەڵێت:
ئەگەر دەرکەوت حکوومەت یان دەسەڵات خەڵک لەئەنجامدانی خۆپیشاندان قەدەغە بکات، بەخوا من ئامادەم لەگەڵ ئەو کەسانە بچمە سەرشەقام و خۆپیشاندان ئەنجامبدەم.
کوا بەڵێنەکان سەرۆکى هەرێم ؟
ڕێکخەرانى گردبونەوەى پێنجشەممەى شارى هەولێر
هەولێر
5/4/2011


 |