|
پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین رۆژ له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن پۆلیسی سه‌راوه ده‌ستگیركرا كه‌مێك پێش ئێستا مامۆستا كامه‌ران عه‌لی به‌ناچاری
و له ژێر فشاری مامۆستایانی ئاینی و شه‌قامی كوردی به‌كه‌فاله‌ت له زیندان ئازاد كرا.
مامۆستا مه‌حموودی ئازادی به‌رپرسی مه‌كته‌بی زانایان و بانگخوازانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕایگه‌یاند : پاش هه‌وڵێكی زۆرمان و پاڵپشتی دڵسۆزان هه‌ر ئێستا مامۆستا كامه‌ران عه‌لی ئازاد كرا. پاشنیوه‌رۆی دوێنی نزیكه‌ی 40 مامۆستای ئاینی له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس‌و گرتنی پارێزگای سلێمانی (سجنی گه‌وره)دا مانگرتنێكیان راگه‌یاند‌و دواتر له‌سه‌ر به‌لێنی به‌رپرسان مانگرتنه‌كه‌یان شكاند به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌مرۆ مه‌لا كامه‌ران ئازاد بكرێت. مامۆستا كامه‌ران عه‌لی له‌لایه‌ن كه‌رتی پۆلیسی سه‌راوه به‌پێی مادده‌ی 10ی خۆپیشاندان ده‌ستگیركرا، دواتر له‌لایه‌ن دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ئه‌و مادده‌یه گۆڕدرا بۆ مادده‌ی دووی تیرۆر، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی مامۆستا كامه‌ران بانگه‌شه‌ی جیهادی له‌میانه‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا كردووه.
ئازاد كردنی مامۆستا كامه‌ران عه‌لی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌ناچاری بووه كه ترسی ئه‌وه‌یان له‌لا دروست بووه جه‌ماوه‌ری مسوڵمانی كوردستان به ڕابه‌رایه‌تی مامۆستایانی مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان له دژیان ڕاپه‌ڕن ، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و كاره قیزه‌ونانه‌یانه‌وه به‌رامبه‌ر مامۆستایانی ئاینی و مێزه‌ری سپی ڕۆژبه‌ڕۆژ لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵات كه‌م ده‌بوویه‌وه ، ئه‌مه‌ش ترسی له دڵی ده‌سه‌ڵاتدا دروست كردوو نارچار بوو مامۆستا كامه‌ران ئازاد بكات .
 |