|
دوای ئەوەی ھەردوو پارتی دەستەڵاتدار یەکێتی و پارتی لە بەیانێکی تووندا زۆر بەتووندی ھێرشیان کردە سەر خۆپێشاندەران و ئۆپۆزیسیۆن
لە جێی وەلامدانەوەی داوای خۆپێشاندەران و چاکسازیش تۆمەتی دەستی بیانیان دایە پاڵ ئۆپۆزیسیۆن و بەشێک لە
خۆپێشاندەران، وەکو وەرگرتنی ھەڵوێست ھەرسێ لایەنی ئۆپۆزیسیۆنی کوردستان گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ کۆبوونەوەیەکیان گرێدا و چەند بڕیارێکی گرنگیان دا.
ھەرسێ لایەنی ئۆپۆزیسیۆن بڕیاریاندا کە ھەموو جۆرە گفتوگۆیەک لەگەڵ دەستەڵات ڕەتکەنەوە، بڕیاری پێک‌ھێنانی ئەنجومەنێکی جودا لە بەغدا درا کە ئەو ئەنجومەنە لە ئۆپۆزیسیۆنی کوردستان پێکدێت و یەکگرتوو و کۆمەڵیش لە کوتلەی ئیئتلافی کوردی دێنە دەرەوە، بڕیاردرا کە لیژنەیەکی ھاوبەش لە موعاڕەزە و خۆپێشاندەران پێکبھێنرێت کە نوێنەری ئەوانی تێدابێت.
فاتح داراغایی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند : له ئێستادا ئیئتلافی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان ئیشی وه‌ستاوه، گه‌ر به‌و شێوه‌یه كاره‌كانی ئیئتلافه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌وا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی باشتره تا ناوه بێ ناوه‌رۆكه‌كه‌ی.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌كر حه‌مه سدیق، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له سه‌ر لیستی یه‌كگرتوی ئیسلامی، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ر و هۆكاری كشانه‌وه‌یان له ئیتتلافی فراكسیۆنه كوردستان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو كه: دوای ده‌رچونی به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی سه‌باره‌ت به ئۆپۆزسیۆن و ئه‌و ره‌خنانه‌ی هه‌مانه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و دوای ئه‌و هه‌ڵوێسته كۆنكرێتیهی كه نواندیان و هیچ شتێكی ئێمه‌یان به‌باش نه‌زانی و تۆمه‌تباریان كردین به خیانه‌ت و ده‌ستی بێگانه و هێنانی موخابه‌راتی ده‌ره‌وه، بونمان له فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان هیچ مانایه‌كی نه‌ماوه.
 |