|
هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێک |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن Goran
|
|
دووشەممە, 28 حوزەیران 2010 12:46 |
|

خوشک‌و برایانی ئیماندار پێویسته له‌سه‌ر هه‌ریرکه له ئێمه هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی ئایه‌ته‌کان بزانین تا بتوانین به‌ره‌بگاری دوژمنانی ئیسلام ببینه‌وه..
نوسینی:ڕێهات خوشک‌و برایانی ئیماندار پێویسته له‌سه‌ر هه‌ریرکه له ئێمه هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی ئایه‌ته‌کان بزانین تا بتوانین به‌ره‌بگاری دوژمنانی ئیسلام ببینه‌وه.... هه‌وڵده‌ده‌م هۆی هه‌ندێکی که‌م له ئایه‌ته‌که‌نی قورئانی پیرۆز بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز ئاشکرا بکه‌م به‌یارمه‌تی خودا ... پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) خه‌ڵاتی پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێبه‌خشرا، بێباوه‌ڕه‌کان له‌ناو خۆیاندا که‌وتنه پرسیار کردن له یه‌کتری، له‌وکاته‌دا خوای گه‌وره‌عم یتساءلون ،عن النبا العظیم،...) سوره‌تی النبأ دایبه‌زاند بێباوه‌ڕانی مککه به گاڵته پێکردنه‌وه له پێغه‌مبه‌ری خوایان ده‌پرسی: ئه‌و ڕۆژی قیامه‌ته‌ی باسی ده‌که‌ی که‌ی دێت؟ ... له وه‌ڵامدا خوای گه‌وره ئایه‌تی(یسألونک عن ساعة،..)سوره‌تی النازعات- نارده خواره‌وه ڕۆژێکیان کۆمه‌ڵێک له سه‌رانی قوڕه‌یش له ده‌وری پێغه‌مبه‌ر خڕ بونه‌وه‌و ئه‌ویش به‌گه‌رمی باسی ئیسلامی بۆ ده‌کردن له ناکاو { عبد الله و کوڕی ئوممو مه‌کتوم} که‌پیاوێکی نابینابو هاته خزمه‌تی و چه‌ند جارێک داوای ئامۆژگاری لێکرد پێغه‌مبه‌ری خوا ڕوی لێوه‌رچه‌رخاند و پشتی تێکرد چونکه زیاتر په‌رۆشی موسوڵمان بونی ئه‌و کۆمه‌ڵه ناوداره بێباوه‌ڕه‌بو ،له‌باره‌ی ئه‌و ڕوداوه‌وه (عبس و تولی،..) سوره‌تی عبس- دابه‌زیه خواره‌وه ڕۆژێکیان پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) فه‌رموی به موسوڵمانه‌کان : له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌موی به پێیپه‌تی و ڕوتی حه‌شرده‌کرێن،خاتو عائیشه خوای لێڕازی بێت پرسیاری لێکرد: ئایه عه‌وره‌تی یه‌کتری ده‌بینین ، پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) فه‌رموی: له‌و ڕۆژه‌دا هه‌رکه‌سه هێنده گرفتی هه‌یه نایپه‌ر ژێته سه‌ر ئه‌و شتانه ئیتی سوره‌تی عبس-37 هاته خواره‌وه که‌ئایه‌تی (لمن شا‌ء منکم ان یستقیم) هاته خواره‌وه ئه‌بو جه‌هل وتی :ئه‌وه ئیتر به ئاره‌زوی خۆمانه ئه‌گه‌ر ویستمان ئه‌وا ڕێک ده‌ڕۆینو خۆراگر ده‌بین خۆ ئه‌گه‌ر نه‌شمان ویست ئه‌وا ڕێک ناڕۆین ئینجا ئایه‌تئ(وما تشأوون الا ان یشا‌ء الله رب العالمین) سوره‌تی التکویر-29 هاته خواره‌وه کاتێک پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) چوبۆ مه‌دینه بازر گانه‌کانی له کێشانه و پێوانه‌دا گزیان ده‌کرد و له‌فرۆشتنه‌وه‌دا سوک ده‌یان کێشا ئینجا سوره‌تی المطففین-1 هاته خواره‌وه، ئیتر له‌وه‌و دوا به‌چاکی کێشانه و پێوانه‌یان ده‌کرد. ئایه‌تی (فلینظر الانسان م‌م خلق،....) سوره‌تی الطارق -5 له باره‌ی (کلدة الجمحی) یه‌وه هاته خواره‌وه ، ناو براو زۆر به‌هێزی خۆیدا ده‌نازی ده‌چوه سه‌ر پارچه‌یه‌ک چه‌رم و ده‌ی وت ئاده‌ی قوڕه‌یشییه‌کان هه‌ر کامتان بتوانێ ئه‌م پارچه چه‌رمه له‌ژێر پێم ده‌ر بهێنێت خه‌ڵاتێکی واوای ده‌ده‌مێ ، پاشان ده‌یوت ((محمد)) باوه‌ڕی وایه که دۆزه‌خ 19 پاسه‌وانی هه‌یه من به ته‌نها چاره‌ی ده‌یان ده‌که‌م ئێوه‌ش به‌هه‌موتان نۆکه‌ی تر بگرن . هه‌ر کاتێک جبرئیل سه‌لامی خوای لێبێت وه‌حی بهێنایه هێشتاکه جبرئیل ته‌واوی نه‌ده‌کرد پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا بیری بچێته‌وه خێرا خێرا له‌سه‌ره‌تاوه دوباره‌ی ده‌کرده‌وه سوره‌تی الاعلی-6 له‌م باره‌یه‌وه هاته خواره‌وه جارێکیان پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) فه‌رموی به موسوڵمانه‌کان هه‌ر که‌سێک بیری (رومة) بکڕێت و بۆخۆی چێژی لێ به‌رێت خوا لێی خۆش ده‌بێت، عوسمانی کوڕی عه‌فان خوا لێی ڕازیبێت بیره‌که‌ی کڕی پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا پێیفه‌رمو :ئایه ئاماده‌یت بیکه‌یت به خێر تا خه‌ڵکی ئاوی لێبخۆنه‌وه؟ عوسمانی کوڕی عه‌فان له وه‌ڵامدا وتی: به‌ڵێ . ئینجا خوای گه‌وره سوره‌تی الفجر- 27 ی دابه‌زاند له‌م باره‌یه‌وه که‌خوای میهره‌بان له قورئاندا باسی ڕازاوه‌یی به‌هه‌شتی ده‌کرد ، سه‌رلێشێواو و گومرایان باوه‌ڕیان نه‌ده‌هات و به‌لایانه‌وه سه‌یربو؛ خوای گه‌وره‌ش (افلا ینظرون الی الابل کیف خلقت،...)ی بۆ ناردنه خواره‌وه. ئه‌بو قوحافه وتی به ئه‌بو به‌کری صدیقی کوڕی: ئه‌وه‌تۆ هه‌ر کۆیله‌ی لاواز و که‌م هێز ده‌کڕی و ئازادیان ده‌که‌یت! باشتر وایه کۆیله‌یه‌ک ئازاد بکه‌یت که ئازا‌و دلێر بێت تا ببێته پشتیوانت وه به‌رگریت لێبکات .. ئه‌بو به‌کر خوالێی ڕازی بێت فه‌رموی: من به ته‌مای ئه‌و پاداشته‌م که خوا لای خۆی ئاماده‌ی کردوه، ئینجا ئایه‌تی (فأما من اعطی و اتقی،..) سوره‌تی اللیل-5 له باره‌یه‌وه هاته خواره‌وه. ئایه‌تی(و سیججنبها اللتقی،..)سوره‌تی اللیل - 17 له باره‌ی ئه‌بو بکر خوا لێی ڕازی بێت هاته خواره‌وه .چونکه حه‌وت کۆیله‌ی کڕی‌و ئازادی کردن، هه‌ر حه‌وتیان له پێناو ئیسلامدا له ژێر سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی سه‌ختدا بوون. حه‌زره‌تی (جبریل)ماوه‌یه‌ک سرووشی (وه‌حی)بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) نه‌هێنا، (ام جمیل )ژنی ئه‌بو له‌هه‌ب به پێغه‌مبه‌ری خوای ده‌وت :وا بزانم هاوه‌ڵه‌که‌ت لێت زویر بوه و ڕقی لێ هه‌ڵگرتویت!!! جا خوای گه‌وره بۆ دڵ نه‌وایی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) سوره‌تی الضحی ی بۆ نارده خواره‌وه په‌روه‌ردگار یه‌ک به یه‌کی ئه‌و ناوچانه‌ی که پاشتی ئیسلام ڕزگاری کردن هه‌ر هه‌مووی هێنایه پێش چاوی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ،، پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) ئێجگار خۆسحاڵ بو ، له‌و کاته‌دا (اللاخرة خیر لک من اللولی،...) ی سوره‌تی الضحی-4 بۆ نارده خواره‌وه. بێ باوه‌ڕان پلارو توانجیان له نه‌داریو هه‌ژاری موسوڵمانه‌کان ده‌گرت و گه‌مه‌یان پێده‌کدن، خوای گه‌وره (ان مع العسر یسرا،...) ی سوره‌تی الانشرح-6 بۆ دابه‌زابدن ، پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) فه‌رموی به موسوڵمانه‌کان :مژده بێت هه‌رگیز یه‌ک ته‌نگانه زاڵ نابێت به سه‌رتاندا
 |