|

له بیرمه له كۆتایى ساڵه‌كانى نه‌وه‌د ده‌سته‌لاَتدارانى عه‌لمانى چایخانه‌یه‌كیان بۆ ئافره‌تان كرده‌وه له جاده‌ى مه‌وله‌وى به ناوى چایخانه‌ى (ته‌وار),
ئه‌مه‌شیان له نه‌وبه‌رهه‌مى پیلانیاندا بوو بۆ له خشته بردنى ئافره‌تانى ئه‌م میلله‌ته ناسراو به شه‌رم وشكۆیه. به‌لاَم چونكه ئه‌و كات غیره‌ت مابوو, پیاوه‌تىو رِه‌وشت نه‌شكێنرابوون, موسڵمانان چه‌تریان هه‌بوو, هه‌ر زوو ئه‌و هه‌وڵه دیزه به ده‌رخۆنه كرا‌و له رِه‌گ هه‌ڵكه‌ندرا.. وورده وورده موسڵمانان سه‌رقاڵ بوون به دونیا‌و سامان و پله‌و پایه‌و گه‌یشتن به سوڵته, خاڵه گه‌وره‌و جه‌وهه‌رىیه‌كانیان له بیرچوویه‌وه, زانستى شه‌رعىو بانگه‌واز فه‌رامۆش كرا, بىَ به‌رنامه‌یىو لێنه‌پرسینه‌وه جێگاى گرته‌وه, ته‌وێیه كردنى یه‌كترى به هه‌ق و ئارامگرى له‌بیركرا, پۆل و رِیزه‌كان شه‌ق پىَ بران و له جیاتى یه‌كبوون په‌رت بوون و له جىَى به كۆمه‌ڵ, بوون به تۆپه‌ڵ تۆپه‌ڵ..
هه‌ر بۆیه كوفریش له‌م بىَ شوانىو غه‌فڵه‌ته‌دا فورسه‌تى هێنا, خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (والذين كفروا بعضهم أولياء بعض...) , ئه‌وان هه‌رچه‌ند دوژمنى یه‌كن به‌لاَم له بۆ به‌دیهێنانى ئه‌م ئامانجه بوونه یه‌ك, له جىَى چایخانه‌یه‌ك چه‌ندان هۆڵى سه‌ماو بالیه, له جىَى (گه‌رده‌لوپى و ماریمار) چه‌ندین به‌رهه‌مى فاسیدو پرِ له ووشه‌ى جوڵێنه‌رو دیمه‌نى له خشته بردن به كچ و كورِى ئه‌م میلله‌ته پرِ له شێخ و مه‌لایه وه‌رگێرِدرایه سه‌ر زمانى كوردى‌و له‌گه‌ڵ سفره‌ى نانخواردندا به خۆرِایى ده‌كرێته دیارى خانه‌واده‌كان و هه‌موو ساڵێكیش بۆ مانگى رِه‌مه‌زان به‌رهه‌مى تایبه‌ت ئاماده‌ده‌كه‌ن, له جىَى كه‌ناڵێكى ناوخۆیى چه‌ندان كه‌ناڵى ئاسمانى عه‌وره‌ت و لاشه‌ى هه‌رزانى ئافره‌تانمان ده‌به‌خشێته‌وه, زاناكانى سه‌رمینبه‌ریشمان له بىَ سه‌رىو بىَ دیفاع كه‌رێكى دڵسۆزدا له نووزه برِان و ئه‌وانه‌شیان ویستیان شتێك بڵێن هه‌ر زوو له گۆ خران, هه‌ندێكى تریشیان به ته‌واوى كرِدران و بوونه (به‌لعه‌م)ى سه‌ده‌ى نوىَ, ئیتر عه‌وامه‌كانیشمان ناحه‌قیان نىیه كه ئولفه‌ت به‌و عارو تاوانانه‌وه ده‌گرن.
چه‌ندین كلیپى سێكسى كوردى, ده‌یان بنكه‌ى ئاشكرا‌و شاراوه‌ى شه‌وانى سوور‌و دیسكۆو پرِ له سه‌ماكارى كورد‌و فلیپینىو رِووسى هه‌رزان, سه‌دان هۆڵى بالیه‌ى رِه‌وشت رِووشێن, كردنه‌وه‌ى چه‌ندان مه‌یخانه‌و هه‌رزانكردنى مه‌ى زیاد له ئاوى بانیخێلاَن, كه‌نارخستنى ئاشكراى ئیسلام و ئه‌وه‌شى بۆنى ئیسلامى لىَ بێت له پرۆگرامه‌كانى خوێندندا, تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ى به ئاشكرا بىَ ئه‌ده‌بى به‌رامبه‌ر به خواى گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌ر(ێلى الله علیه وسلم)و سه‌راپاى شه‌عائیرو بنه‌ما ئیسلامىیه‌كان كرا..رِۆژ به رِۆژیش ئه‌مه له بره‌و پێدان و هه‌ڵچوندایه‌و رِۆژ نىیه كۆمه‌ڵێكى تر له گه‌نجانى ئه‌م میلله‌ته نه‌بنه نێچیرى بانگخوازانى سه‌ر ده‌رگاكانى دۆزه‌خ. هه‌موو ئه‌مانه له كاتێكدایه سىَ هێزى ئیسلامى به‌ناو موعاره‌زه‌ى نان خۆرى حكومه‌ت بوونیان هه‌یه, ئیتر به‌هانه‌و پاساوى بوونى بزووتنه‌وه ئیسلامىیه‌كان چىیه؟ به ته‌مان تاكه‌ى سرِو سرِرِى بن..؟ تا كه‌ى كرِ و كه‌رِ بن؟ بىَ گومان ئه‌م پیلانه به پلان دانراوه‌و به پیلان و نه‌خشه‌و شه‌ونخونیش نه‌بێت به‌رهه‌ڵستى ناكرێت. من زۆر به جورئه‌ت و دڵسۆزانه, له‌به‌ر خوا, پاشان بۆ ئیقامه حوججه‌ى قیامه‌ت بیرتان ده‌خه‌مه‌وه‌و ده‌ڵێم: ئێوه له كه‌میتان نىیه ئاوا بىَ هێزو پێزن. زۆرن به‌س وه‌ك داروبه‌ردى ده‌م قورِاوو لافاو.. ئه‌وه‌نده‌ى له‌سه‌ر برِیارێكى سیاسى به هه‌ڵوێستن به‌ته‌مان كه‌ىو له كوىَ له كاتى شكاندن و به‌زاندنى سنووره‌كانى شه‌رعدا بێنه ده‌نگو گۆ؟ ئه‌و گه‌نجانه‌شى ویستیان په‌رده‌ى بىَ ده‌نگىو بىَ هه‌ڵوێستى بشكێنن هه‌ر زوو تۆمه‌تبارتان كردن و خه‌سانتانن, ئێوه وه‌ختى ئه‌وه‌تان هاتووه خۆتان یه‌كلا بكه‌نه‌وه: یان وه‌ك جارى جاران بێنه‌وه مه‌یدان و ببنه‌وه قوتابى قوتابخانه‌كه‌ى ئیبراهیم(علیه السلام)و ته‌وره‌كه بنێنه‌وه سه‌رشانتان و به ته‌نیا بكه‌ونه‌وه شكاندنى بته‌كان. بچنه‌وه سجنه‌كه‌ى یوسف(علیه السلام)و له‌گه‌ڵ مو‌سا(علیه السلام) له‌شار ده‌ربكرێن. یان ئه‌وه‌تا ئاش به‌تاڵى لىَ بكه‌ن و چى دى خۆتان مه‌كه‌نه نوێنه‌رى ئیسلام, ترسى خواتان بیرده‌خه‌مه‌وه, هیچ ئه‌میرى شه‌ش كه‌سێك نىیه ئیلا له‌سه‌ر پردى سیرات ده‌وه‌ستێنرێت, یان دادپه‌روه‌رىیه‌كه‌ى ده‌یپه‌رِێنێته‌وه یان سته‌م و لێنه‌پرسینه‌وه‌كه‌ى ده‌یبات به ناو ناخى دۆزه‌خدا. ئیتر به‌سه خۆتان به شتى لاوه‌كىو مندالاَنه‌وه خه‌ریك مه‌كه‌ن, مه‌بنه جێبه‌جێكارى پلانى ناحه‌زانى ئیسلام به خۆسه‌رقاڵكردن به شتى لاوه‌كىو له‌بیرچوونه‌وه‌ى خاڵه جه‌وهه‌رىیه‌كان, خه‌ڵكێكى زۆر به ئومێد‌و متمانه‌وه شوێنتان كه‌وتووه‌و هێشتا وه‌ك من و سه‌دان بانگخوازى تر به ته‌واوى نه‌یناسیوون, بیكه‌ن به خاترى خوا با به‌هۆى ئێوه‌وه به‌رامبه‌ر دینه جوانه‌كه‌ى ئیسلامیش رِه‌شبین نه‌بن, خه‌ڵك ئێوه‌ى به ئیسلامه‌وه ناسیووه نه‌ك به شتى تر... رِێكخستنه‌كانتان چى پىَ ئه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بانگخوازى هه‌ق و رِه‌وشت نه‌بن؟ ژماره زۆرى سوودى چىیه ئه‌گه‌ر نه‌بێته سووتى خزمه‌تكارى رِێگاكه‌ى پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌ر(ێلى الله علیه وسلم)؟ ئه‌وه له پێشوازى مانگه سه‌نگینه‌كه‌ى رِه‌مه‌زانداین چیتان پێیه؟ كوا پرۆژه‌و به‌رنامه‌ى گه‌رِاندنه‌وه‌ى خه‌ڵكى به‌ره‌و ئیسلام؟ چیتان پێیه بۆ زیندوو كردنه‌وه‌ى به‌ها به‌رزه‌كان و ئه‌و رِه‌وشته جوانانه‌ى چه‌ند ساڵه هه‌وڵ بۆ زینده‌به‌چاڵكردنیان ده‌درێت و كه‌م تا زۆریش بۆیان كراوه؟ ئه‌مه‌ى من ووتم كه‌مى ناو زۆرێك و دڵۆپى ناو ده‌ریایه‌كه, له‌وانه‌یه ئێوه زۆر زیاتر ببینن و هه‌ستى پىَ بكه‌ن. به‌لاَم به‌داخه‌وه نه‌ك نایڵێن و دانى پێدانانێن زۆر جار ئاماده‌ش نین بیبیستن. له بىَ ده‌نگیتان نمونه‌ى ئه‌و داعىیه له رِێگا جێماوانه دروست بوون كه بوونه‌ته پارێزه‌رى یاسا ده‌ستكرده‌كان, له كه‌مته‌رخه‌مى ئێوه‌یه هه‌ندىَ موسڵمان به ناجائیزو زیاده‌تان ده‌زانن, له فه‌رامۆش كردنى دینتانه هه‌ڵوێستى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ى لابردنى ناوى ئیسلامى له حیزبه‌كانتان ده‌بیستین, ئاخر ئێوه له جیاتى بێداركردنه‌وه‌ى خه‌ڵك و ده‌رخستنى خراپه‌كان و ئاگاداركردنه‌وه‌ى خه‌ڵك لێى زۆر شتتان بۆ خه‌ڵك حه‌لاَڵ كرد: هه‌ر له سه‌یاره‌ى علوج و مۆسیقا‌و هه‌ڵپه‌رِكێ و گۆرانىو چه‌پڵه‌و فیكه‌و ته‌وقه له‌گه‌ڵ نامه‌حره‌م و چوونه ناو حكومه‌تێك تا دوێنىَ به تاغوتتان ده‌ناساندن. بۆ ناپرسن بۆچى وا موسڵمانان متمانه‌یان پێتان نه‌ماوه؟ بۆ ناڵێن بۆ ئه‌و هه‌موو داعىیه حافیزقورئان و پیاوه دڵسۆزانه له دینداریتان به گله‌یین؟ ئێوه وورده وورده موبه‌ریرى بوونتان له ده‌ست ئه‌ده‌ن, ئه‌گه‌ر به‌هانه‌ى دروست بونتان گه‌یاندنى دین و ئاشناكردنى خه‌ڵك بێت به ئیسلام تا چه‌ند ئه‌م كاره‌تان كردووه‌و لێى رِازین؟ ناڵێم هیچتان نه‌كردووه به‌لاَم له‌وه دڵنیام لایه‌نه عه‌لمانىیه‌كانیش به‌هێنده‌ى ئه‌وه به‌شى ئایینی‌یان هه‌یه كه ئێوه بىَ پێویستى بكات وه ئه‌وان به پاساوى ئه‌نجامدانى هه‌ندێك له‌و كارانه‌وه ماونه‌ته‌وه‌و خه‌ڵكێك پێیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوه‌و به دینداریان ده‌زانێت. رِوو ده‌كه‌مه ئێوه‌ى به‌رپرسى یه‌كه‌مى ئه‌و حیزبانه, فریاى شه‌رعىیه‌تى كاره‌كانتان كه‌ون, ئێوه زیاتر له حیزبێكى سیاسى ده‌چن وه‌ك له ئیسلامى, دڵنیابن ئێوه كه‌سى شیاوى ئه‌ومه‌یدانه نین و ناتوانن له كه‌سانى تر سیاسى تربن, هه‌ڵوێسته‌كانى ئه‌م دواییه‌تان چاكترین شایه‌ته, ئه‌وه‌ى شوێنتانكه‌وتووبه ئیسلامه‌تىیه‌وه‌ئێوه‌ى ئه‌وىَ, به‌لاَم شه‌رمتان لىَ ده‌كات وه‌ك من رِاسته‌وخۆ پێتان بڵێت, هه‌ستن و بكه‌ونه‌وه خۆ پێش ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره ته‌بدیلتان بكات به كۆمه‌ڵێكى تر, هه‌ستن و له‌شه‌رعه‌وه ده‌ست پىَ بكه‌ن چونكه ئه‌وه‌ى شه‌رعى پىَ نه‌بێت ناتوانێت بانگى خه‌ڵك بكات به‌ره‌و شه‌رع. چونكه ناوى بىَ ناوه‌رۆك هیچ به‌هایه‌كى نىیه, ئه‌وه‌ى من زانیم و هه‌ستم پێكرد رِامگه‌یاند... خوایه تۆ ئاگاداریت... له لۆمه‌تان ناترسم و بىَ منه‌تیشم له‌وه‌ى به هه‌رشێوه‌یه‌ك خوێندنه‌وه بۆ قسه‌كانم ده‌كه‌ن... ئه‌وه‌ش بزانن زه‌مه‌ن به‌شێكه له عیلاج و سه‌ره‌نجامى كاره‌كانیش بۆ هه‌مووان رِوون ده‌بێته‌وه.. به‌ته‌ماى وه‌لاَم نیم لێتان. به‌لاَم ئومێد ئه‌كه‌م موسڵمانانه ئه‌م ووتانه له‌م ئاوێنه‌یه وه‌ربگرن و به كردار وه‌لاَمى خۆتان و ئه‌ندامانتان بده‌نه‌وه.
 |