|
(ئه‌بووموحه‌ممه‌دی مه‌قدیسی) له ئوردون ده‌ستگیرده‌كرێت! |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن Goran
|
|
چوار شەممە, 21 تەمموز 2010 20:49 |
|

پارێزه‌ری مونه‌ززیری ته‌وژمی سه‌له‌فی جیهادی له ئوردوون (عوسام به‌رقاوی) كه به (ئه‌بووموحه‌ممه‌دی مه‌قدیسی) ناسراوه ڕایگه‌یاند كه‌وا ده‌زگای ئاساییش له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه ده‌ستگیری كردووه.
هه‌روه‌ها ڕوونی كرده‌وه كه مه‌قدیسی به هۆی سه‌رپێچی كردن له یاسای هاتوچۆ تۆمه‌تبار كراوه كه مانگێك به غیابی خۆی حوكمی زیندانی بۆ ده‌ركراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: له كاتی دادگایی كردنه‌كه‌ی مه‌قدیسی دا لایه‌نه یاساییه‌كان هیچ بوونێكی نه‌بوو، ته‌نها لایه‌نی ئه‌منی و ئاساییش نه‌بێت!! هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌وا ده‌زگای هه‌واڵگری ئوردوونی به ده‌زگای ئه‌منی ڕاگه‌یاندووه كه به كه‌فه‌لاتیش نابێ ئه‌و ئازاد بكه‌ن!!
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا كه ئه‌و كێشه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه پێش مانگێك له‌مه‌و به‌ر ئه‌و كاته‌ی كه مه‌قدیسی به نیازی نوێژی هه‌ینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ڕاده‌گرێت، پۆلیسی هاتوچۆش داوای لێكردوه كه لێره ڕانه‌گه‌رێت! دوای ده‌ستگیركردنی؛ (مه‌قدیسی) لای سه‌یر بوو كه پۆلیس پێیان گوتووه كه ئه‌و جنێوی به پۆلیسی هاتوچۆكه داوه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه یه‌ك مانگ زیندانی بۆ ئه‌بڕنه‌وه، هه‌رچه‌نده كه ئه‌و ئه‌م تۆمه‌ته ڕه‌ت ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها دادوه‌ر ڕه‌تی كردۆته‌وه كه ئه‌و به كه‌فاله‌ت ئازاد بكات!! شایه‌نی باسه هه‌ر له‌به‌ر جموجووڵه‌كانی ئه‌مه چه‌ندین جاره ئه‌بووموحه‌ممه‌دی مه‌قدیسی له ئوردون ده‌ستگیر ده‌كرێت، هه‌ر جاره‌ی به تۆمه‌تێك.. ئه‌و له ساڵی 1999 به لێبوردنێكی مه‌له‌كی ئازاد ده‌كرێ دوای ئه‌وه كه له ساڵی 1994 به‌یعه‌تی به ئه‌میر نه‌دابوو ده‌ستگیری ده‌كه‌ن!! هه‌روه‌ها له ساڵی 2000 هه‌میس ده‌ستگیر ده‌كرێته‌وه پاشان له ساڵی 2007 ئازاد ده‌كرێته‌وه!!

 |