|
نسوارەوە لەلایەن Goran
|
|
چوار شەممە, 21 تەمموز 2010 20:53 |
|

گه‌نجه هۆڵه‌ندییه مه‌غریبییه‌كه (موحه‌مه‌د بوه‌یری) له نامه‌یه‌كیدا له زیندان ( كه زیندانی هه‌تا هه‌تاییه، به هۆی كوشتنی ده‌رهێنه‌ره سینه‌ماییه‌كه –سیوفان جووخ له ساڵی 2004) نووسیویه‌تی، من هه‌رگیز په‌شیمان نیم له كوشتنی كه‌سێك كه سووكایه‌تی به دینم بكات!
(بوه‌یری) كه بكوژی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره سینه‌ماییه‌یه كه له ساڵی 2004 كورته فلیمێكی به ناوی [ الخضوع ] ده‌ركردبوو، كه تێیدا ئافره‌تێك به ڕووتی ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌ر لاشه‌ی چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی نووسی بوو!! فلیمه‌كه‌ش سووكایه‌تی ئامێزبووه به ئیسلام و به قورئانی پیرۆز!! (بوه‌یری) ئێستا سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌و له زیندان له ژێر پاسه‌وانییه‌كی تووندوتۆڵدایه له شاری فۆختی هۆڵه‌ندی. له‌ناو زیندانه‌كه‌یدا (بوه‌یری) نامه‌یه‌كی بۆ كۆمه‌ڵه‌ی (سنابل)ی ئیخوانول موسلمین نووسیوه له فه‌ره‌نسا، ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌كانی هۆڵه‌ندیش ناوه‌رۆكه‌كه‌یان ئاشكرا كردووه كه نووسیویه‌تی: هه‌موو ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی كه‌له زیندان بوومه هه‌ستم به په‌شیمانی نه‌كردووه له ده‌رهه‌ق ئه‌و كاره‌ی كه كردوومه!! ئاخر چۆن په‌شیمان بم له كوشتنی كه‌سێك كه سووكایه‌تی به دینم كردبێت!!
 |