|

حه‌زكرد ئه‌م كورته چيرۆكه‌تان پێشكه‌ش بكه‌م تاوه‌كو بزانين كه ئێمه شتێكی وامان بۆ خودای خۆمان نه‌كردوه تا له‌ڕۆژدووايی خۆمان له‌م به‌ربه‌سته ئيلاهيه رزگاربكه‌ين
كه خودای گه‌وره لێمان ده‌پرسێت(ته‌مه‌نی گه‌نجيت له چی؟سه‌رف كرد)يا الله يا الله له‌م پرسياره!!! كه زۆربه‌ی زۆرمان وه‌ڵاممان پێی نيه. ئينجا بفه‌رموون بائه‌م به‌سه‌رهاته ڕاسته‌قينه‌تان بۆ بگێڕمه‌وه زانايانی پايه به‌رزی سه‌له‌فی ده‌گێڕنه‌وه‌و ده‌ڵێن گه‌نجێك ناوی فه‌روخ بوو ئه‌م گه‌نجه ته‌مه‌نی ١٥ ساڵان بوو هه‌ر له مناڵێه‌وه خوليای شه‌ڕبوو دژی كافره‌كان ڕۆژێكيان له غه‌زايێ گه‌ڕايه‌وه له‌مه‌دينه خانوێكی دروستكرد و ژنێكی هێنا چه‌ند هه‌فته‌يه‌ك تێپه‌ڕی ڕۆژێكيان له‌كاتی نوێژكردن مامۆستای مزگه‌وت ڕوی وه‌ڕگێڕاو ووتی ئه‌ی موسڵمانان ئێمه ڕوبه‌ڕوی شه‌ڕێكی مه‌زن ده‌بينه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌دينه ئينجا پێويستيمان به سه‌ربازه‌و به‌تايبه‌تی گه‌نجان ... فه‌روخ خێرا گه‌ڕايه‌وه ماڵه‌وه‌و خۆی ئاماده‌كردو شمشێله هه‌ڵگرت و ووتی ئافره‌ت من ده‌بيت بڕۆم خێزانی وتی پياوه‌كه بۆكوێ ئه‌ی نازانی من تازه بوكم و سكم هه‌يه ..وتی ئافره‌ت ڕاسته بۆ تۆ ناخۆشه به‌ڵام چيبكه‌م ئه‌مری خودا له‌سه‌رشانمه ده‌بێت هه‌ر بڕۆم ئافره‌تی به‌جێهێشت و ڕۆيشت ئافره‌ت چاوه‌ڕێی پياوه‌كه‌ی ئه‌كرد كه‌چی نه‌هاته‌وه هه‌ر چاوه‌ڕێي بوو تاوه‌كو منداڵه‌كه له‌دايك بوو ناوی نا (ڕبيعه)منداڵه گه‌وره‌بوو تاوای لێهات بو به‌قوتابی ده‌رسی ئايينی ئه‌خوێند منداڵ گه‌وره‌تر بوو بوبه‌كوڕ تاوای لێهات بوه زانايه‌كی زۆر پايه به‌رز له‌هه‌ر دانشتنێك ڕايه‌كی ڕاستی ده‌رئه‌بڕی تاكو ناويان نا (ڕبيعه‌ی رئي) كوڕه بوو به‌سی ساڵ هه‌ر باوكی نه‌هاته‌وه ...ئه‌ی باوكم له‌كوێيه!! ئه‌ی باوكم چی به‌سه‌رهات!!...شه‌وێكيان دوای نوێژی عيشا كوڕه‌كه به‌ره‌و ماڵ به‌ڕێكه‌وت ...........پياوێكيش به‌سوواری ئه‌سپه‌وه هاته ناو شاری مه‌دينه زۆر گه‌ڕا تاوه‌كو له‌به‌ر ده‌رگايه‌ك ڕاوه‌ستا ووتی وه‌الله زۆر له‌ماڵی خۆم ئه‌چێت هاته ژوره‌وه .... به‌ڵام چ؟قه‌وما ره‌بيعه‌و ئه‌م كابرايه كرديان به‌شه‌ڕ ...تۆ چی ئه‌كه‌يت له‌ماڵی من ئه‌ويش ئه‌يوت تۆ چی ئه‌كه‌يت له‌ماڵی من تاوه‌كو خێزانی فه‌روخ كه‌وته مابه‌ينيان وتی بوه‌سته ره‌بيعه ئه‌مه فه‌روخی باوكته ......يا سبحان الله...........يا سبحان الله.. ئه‌مه ماڵه‌كه‌ی فه‌روخه كه به‌جێی هێشتوه بۆ ماوه‌ی سی دانه ساڵ ئێستا له‌دوا ڕۆژ خودای گه‌وره بفه‌رمووێت فه‌روخ !ته‌مه‌نی گه‌نجيت له‌چی سه‌رفكرد يه‌كسه‌ر به‌بيری دێته‌وه‌و ده‌ڵێت خودای گه‌وره سی ساڵی ته‌مه‌نی گه‌نجيم له ١٥تاكو٤٥ له‌پێناوی تۆم سه‌رفكرد ئه‌ی ئێمه چيبڵێين بڵێين (له‌كاتی گه‌نجی به ڕۆژوبوين يان چوار نوێژمان بۆكرديت) نه‌خێر!!! ده‌بيت بڵێين خۆمان به ته‌قوايه‌كی كه‌م خه‌ريك كردووه وه له‌هه‌مان كاتدا له ره‌حمی خودا مه‌ئيوس و بێ هيوا نه‌بين هيوادارم هه‌موومان سوودی لێوه‌ربگرين ان شا‌ء الله والسلام عليكم ورحمه الله
 |