|

سم الله الرحمن الرحیم
به‌بۆنه‌ی نزیک بونه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه به ناوی خۆمان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و نوسه‌ران و خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌وه پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان ده‌که‌ین
ببه‌گشتی و مسوڵمانانی کوردستان به‌تایبه‌تی داواکارین له خوای گه‌وره به مانگی ره‌مه‌زانمان بگه‌یه‌نێت وسه‌رجه‌م په‌رستش و عیباده‌تی ئه‌ومانگه‌و گشت مانگه‌کانی ترمان لێوه‌ر بگرێت وه هیوامان وایه ئه‌م ره‌مه‌زانه لێشاوێکی که‌ی ته‌وبه‌کاران بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی باوکی ئه‌سماء وه‌ك ساڵی ڕابردوو به پشتیوانی خوای گه‌وره کۆمه‌ڵێک پرسیار‌و وه‌ڵامی شه‌رعی و به‌سودی بۆ ئاماده کردوون که ڕۆژانه له ماڵپه‌ردا داده‌به‌زێنرێت وه به‌ڕێزیشتان ده‌توانن له ڕێی ئیمه‌یڵی تایبه‌تی ماڵپه‌ره‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌کانمان بده‌نه‌وه له پاش جه‌ژنی ره‌مه‌زان ئه‌گه‌ر ماین و نه‌مردین ئێمه ش ناوی سه‌رکه‌وتوان بڵاو ده‌که‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ ناردنی دیاری بۆ سه‌رکه‌وتوانی پرسیار‌و وه‌ڵامه‌کان چاوه‌ڕێمان بن له داهاتویه‌کی نزیک دا پێک ده‌گه‌ینه‌وه إن شاألله خوای گه‌وره بمان کاته پێویستی بۆ سه‌رخستنی دینه‌که‌ی اللهم امین
له‌گه‌ڵ ڕێز‌و خۆشه‌ویستی خزمه‌ت کاری مسوڵمانان
باوکی ئه‌سماء
13 ی شعبانی ساڵی1431
به‌رامبه‌ر
25/7/2010ی زاینی
 |