|
ئه‌مه‌بوو دیاری ئه‌مریكا |
|
|
|
|
نسوارەوە لەلایەن Goran
|
|
سێ شەممە, 27 تەمموز 2010 13:54 |
|

خه‌لكی عێراق به‌گشتی دڵی خۆش بوون گوایه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه رزگار ده‌كرێت و ئازاد ده‌بێت ,
خه‌ونی چه‌ند ساڵه‌یان دێته دی و ئیتر به‌خته‌وه‌ر ده‌بن و له سته‌م و چه‌وسانه‌وه به‌ره‌و روناكی و پێشكه‌وتن و خۆش گوزه‌رانی ده‌ڕۆن , چونكه ده‌مێك بوو به‌ده‌س سته‌م كاره‌وه ده‌یان نالاَند و فرمێسكیان ده‌رشت , شه‌ویان لێ ببوو به رۆژ و رۆژیش به‌شه‌و ,,به‌لاَم ئه‌مه ته‌نها خه‌ونێك بوو وه‌ك سه‌رجه‌م خه‌ونه نه‌هاتوه‌كان .. تۆ بڵی چاوه‌ڕێی چی له دوژمن بكرێ ,, ئه‌وه‌نده له‌خه‌م و مافی مرۆف و منالاَن ژنان و گه‌نجان بێت ؟؟ ئه‌وه‌نده خه‌می دیموكراسی و ئازادی و مافی ژیان بۆ هه‌موان بێت ..؟؟؟؟؟؟ هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی به ئاشكرا ده‌بینرێت شه‌ڕو كوشتار و مردن و خۆ كۆژی و نه‌خۆشی سه‌یرو سه‌مه‌ره چه‌نده زۆربوو و به‌ند كردن و سزا دان و سوكایه‌تی پێ كردن و ته‌عه‌دا كردن و گه‌لێ شتی تر كه ناوترێ ناخی مرۆف ده‌هه‌ژێنێ و ته‌واو پێچه‌وانه‌ی شیعار و لافیته‌كان و په‌یره‌و پرۆگرامه‌كانیانه كه لاف و گه‌زافی به‌نده‌كانی مافی مرۆف و بنه‌ماكانی ئازادی و دیموكراسین ...ئه‌وه‌ی كه به ئیمه‌یڵێك بۆم هاتوه به‌راستی خه‌مباری كردم و دڵم سوتا و ته‌واو بێ تاقه‌ت بوم ..كه‌چاره‌نوسی مناڵ و نه‌وه‌ی نوێی عیراق و ژنان و كچان و خانه‌واده‌كان به‌م ده‌رده ببرێت و مه‌رامی پیسی كافران بێته دی ...لاتان سه‌یر نه‌بێت و به هه‌ڵ به ستراوی له قه‌له‌م مه‌ده‌ن , چونكه دڵنیا بن ئه‌مه ته‌نها مشتێكه له خه‌رواری بێ به زه‌یی و دڵ ره‌قی دوژمنانی گه‌ل و ولاَت ئه‌گه‌ر ئامانجێكی خۆی نه‌بێت چ ئیشی به عیراق و ئاهلی عیراقه تا دوێنی خۆی هیرۆشیمای هه‌له‌بجه‌ی پێ فرۆشت و ئه‌مرۆش خۆی هیرۆشیمای فه‌له‌وجه به‌ر پا ده‌كات ... دكتۆرێكی بریتانی له تویژینه‌وه‌ێكی دا ده‌ری خستوه كه له سه‌رتای جه‌نگی به‌ناو ئازاد كردنی عێراق له فه‌لوجه هێزه ئه‌مریكیه‌كان جۆره چه‌كێكی ژه‌هراویان به‌كار هێناوه كه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ژنان هه‌یه له باره‌ی مناڵبون یان نه‌زۆكی به واتای یان نه‌زۆك ده‌رچن ,, یان مناڵی به‌م شێوه‌یان ببێت .. سه‌یری ئه‌م وێنانه بكه‌ن و خۆتان بریار بده‌ن ,, وای دانێ ئه‌مه یه‌كێ له كۆرپه‌كانی تۆیه‌و ویژدانت چیت پێ ده‌ڵێت.. و ناخت چه‌نده ئازارت ده‌دات .. چی ده‌كه‌ی ...... ئاخر ئه‌مانه تاوانیان چیه و ژنان چیان كردوه تا به‌م شێوه‌یه رق و كینه‌تان به‌رامبه‌ریان دروست ببێت.. پاك ترین مه‌خلوق مناڵه و پیرۆزترین كه‌سیش دایكه و میهره‌بانترین و ئارم ترین جێكه‌ش باوه‌شی دایكه .. كه‌چی ئه‌مه‌یه ماف و چاره‌نوسی مناڵ و ژنانی عیراق ,,,

نیگار حمد علی
 |