نوسین و ئاماده‌کردنی: باوکی ئه‌سماء
بسم الله‌الرحمن الرحیم
الحمد لله رب العالمين الصلاة والسلام علی قا ئد المرسلين نبيينا وحبيبنا و شفيعنا محمد(صلی الله‌عليه وسلم) وعلی اله‌وأصحابه‌ومن تبعهم بإ حسان إلی يوم الدين. أما بعد
کات کاتی فیتنه‌یه و به‌لێشاوگه‌ڕانه‌وه‌ی زانایانی ئیسلامه بۆ لای خوای په‌روه‌دگار ڕۆژانه هه‌واڵی مه‌رگی ده‌یان زاناوبانگخوازی ئیسلامی ده‌بینین و ده‌بیستین بێ ئه‌وه‌ی ختوره‌یه‌کیش به نێو دڵه‌کانمان دا بێت ئه‌وه‌ی که ته‌نها خه‌م له‌م بواره ده‌خوات نامۆکانن کام نامۆ؟ ئه‌وانه‌ی که دوێنێش هه‌ر نامۆ بوون ئه‌مرؤش هه‌ربه‌نامۆ ناوزه‌د ده‌کرێن! به‌ڵام خۆشبه‌ختی بۆ نامۆکان کام نامۆ؟ئه‌وانه‌ی چاکه له نێو خه‌ڵکیدا بڵاو ده‌که‌نه‌وه کاتێک خه‌ڵکی خراپ ده‌بن! به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخ و تێ ڕامانه پارچه پارچه‌یی و دوبه‌ره‌کی نێو خۆی مسوڵمانانه که ده‌یان گروپ و حیزب و جه‌ماعة دروست بون هه‌رگروپه‌و خۆی به ڕاسترین گروپ ده‌زانێت و باقی گروپه‌کانی تر به گومڕاو سه‌رلێشێواو له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات ئه‌وه‌ی که زه‌ره‌رمه‌ندده بێت له‌م نێوانه‌داته‌نییا ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵه‌کانن چونکه ئه‌وه‌ی ئه‌می له‌سه‌ر په‌روه‌رده ده‌کرێت خۆشه‌ویستی و ڕق لێبوونه‌وه‌یه‌تی له‌سه‌ر گروپه‌که‌ی خۆی ئه‌وی ئه‌ندامی لایه‌نی خۆی بێت به دۆستی ده‌گرێت و وه ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه ئیسلامی یه‌کانی که به سه‌رلێشێواوگومڕا خوا په‌نامان بدات له ده‌مارگیری و شوێنکه‌وته‌ی کوێرانه، ئه‌م خاڵه وای کردوه که لایه‌ن و که‌سایه‌تی یه عه‌لمانی یه‌کان پێویستییان به خۆ ماندوو کردن نه‌بێت له ڕێگه گرتن و بچوک کردنه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامی دا چونکه لایه‌نه ئیسلامی یه‌کان وا ئاسان کاریان بۆ کردوون که هه‌رکات بابای عه‌لمانی ویستی ده‌رگای مزگه‌وت دابخات دایده‌خات کێش پیاوه ڕێگه‌ی لێبگرێت؟ له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کان دا ده‌یبینین و ده‌یخوێنینه‌وه که چۆن رۆژانه به ناوی ئازادی راده‌ربڕینه‌وه ده‌یان بی رێزی و سوکایه‌تی به خواوکه‌لامی خوا‌و پێغه‌مبه ر‌ی ئیسلام محمد(صلی الله علیه وسلم) ده‌کرێت به‌ڵام به‌ده‌گمه‌ن ڕۆژنامه نوسێکی ئیسلامی ببینیت وه‌ڵام بداته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر خوانه‌خواست که‌سێك ره‌خنه‌یه‌ك یان هه ڵه‌ی لایه‌نێكی ئیسلامی باس بکات هێشتا رۆژێک به‌سه‌ر بابه‌ته‌که‌دا نه‌ڕۆشتوه ئه‌وا ده‌یان ده‌روێش ئه‌که‌ونه وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌وکه‌سه جا سوێندتان ده‌ده‌م به‌خوای خاوه‌نی بونه‌وه‌ر هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه سیفه‌تییان بوو؟ تخوا عه‌یب نی یه بڵێین ئیمامی عمر وای فه‌رموو که‌چی ووته‌که له قوڕ قوڕاگه‌مان ده‌رنه‌چێت و یه‌کسه‌ر په‌لاماری یه‌ك بده‌ین به گوفتارو قسه‌ی بێ که ڵك و بێ مانا‌و ڕێ پێنه‌دراو له‌شه‌رع دا به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی که من ده‌مه‌وێت باسی لێوه بکه‌م ناکامڵی حیزب و لایه‌نه ئیسلامی یه کانه‌له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌وه‌ی هه‌رلایه‌و به ویست و ئاره‌زوی چه‌ند که‌سێک که پێشه‌وایه‌تی ئه‌وکۆمه‌ڵه ده‌که‌ن به‌شێك له دینه‌که‌ی بۆ لای خۆیان داده‌تاشن و باقی خاڵه‌کانی که‌ش ره‌ت ده‌که‌نه‌وه یان به جۆره ته‌ئویلێک ده‌ڵێن ئێستا سه‌رده‌می ئه‌وخاڵانه یان ئه‌و مه‌سه‌لانه نی یه هه‌رچۆنێك بێت قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵکی عه‌وام و شوێنکه‌وتوه‌کانییان ده‌که‌ن پێیان وایه ئه‌مه ئه‌و ڕێگایه‌یه که پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) هاوه‌ڵانی له‌سه‌ر په‌روه‌رده کردووه بۆیه خێرا ده‌کرێته مه‌نهه‌ج و هه‌رلایه‌و به جۆرێک ئه‌ندامانی خۆیان په‌روه‌رده ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت وایان کردوه ئه‌گه‌ر زانایه‌كی به‌ڕێز یان پیاو چاکێك لایه‌نێک سوود له کتێب و ووتارو نوسراوه‌کانی ببینێت یه‌کسه‌ر لایه‌نی به‌رامبه‌ر وا له ئه‌ندامانی ده‌کات که دوور بکه‌ونه‌وه له‌و کتێب و نوسراوانه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کیش به ئه‌ندامه‌که‌ی بڵێ کاکی ئه‌ندامیش ده‌روێش ئاسا جاری واهه‌یه زمان درێژی به‌رامبه‌ربه‌وزانایه ده‌کات که نه ده‌یناسێت نه شاره‌زایشی له بواری ئه‌وزانایه‌دا هه‌یه که‌وابو ئێمه‌ی مسوڵمان ده‌بێت دۆستایه‌تی و دووژمنایه‌تی له‌سه‌ر بنچینه‌ی خوا ویستی بێت به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر چی جیاوازی راشمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ یه‌کتردا به‌ڵام له‌به‌رخوا یه‌کتریمان خۆش بوێت و وه‌له‌به‌ر خواش ڕقمان له کرده‌وه‌کانی یه‌کتری بێت له‌کرده‌وه‌یه‌ك که پێچه‌وانه‌ی شه‌رع بێت له‌وانه‌یه ئێستا که‌سێک بڵێت هه‌روایه سوپاس بۆ خوا له‌وه‌ڵامدا ئیمه‌ش ده‌ڵێین به‌ڵێ ڕاسته به ووته هه‌موو هه‌رواده‌ڵێن به‌ڵام کێ به‌کرده‌وه ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه؟ جارێکییان برایه‌ك بۆی گێڕامه‌وه که‌وا له‌لای 3 مامۆستا ده‌رسی ده‌خوێند له مزگه‌وتێکدا هه‌ریه‌که‌یان سه‌ر به‌لایه‌نێك بوون پاش ماوه‌یه‌ك مامۆستاکان هه‌ستیان پێکردم که‌چی له جیاتی هاندانم بۆ فێربونی زانستی شه‌رعی هه‌ریه‌که‌و ئه‌وی تریانی له‌به‌رچاوده‌خستم له‌پاش ماوه‌یه‌ك بیرم کرده‌وه ووتم خوای گه‌وره ئه‌مه ئه‌مانه مامۆستان ئاوها بیرده‌که‌نه‌وه ئه‌ی ده‌بێت ئێستا خه‌لکه عه‌وامه‌کانییان چۆن بن؟ خوایه به‌ڕه‌حمی خۆت بمان پارێزیت له‌م دووبه‌ره‌کی و ڕا جیا یی یه،له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ده‌بێت مرۆڤی باوه‌ڕدار بزانێت که‌ئه‌مه قه‌ده‌ری خوایی یه و باوه‌ڕدارانی پێ تاقی ده‌کاته‌وه چونکه که کاتێك ئیمامی محمدی مه‌هدی دێت سه‌لامی خوای لێبێت سه‌رله‌نوێ له‌سه‌ره‌تاوه خه‌ڵکی بانگ ناکاته‌وه بۆ خواپه‌رستی به‌ڵکوو زۆر به ڕاشکاوی له فه‌رمووده‌کانی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه وسلم) ه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه که ئیمامی مه‌هدی جه‌مسه‌ری ئه‌م هێزه ئیسلامی یانه پێکه‌وه گرێ ده‌داته‌وه و له ژیر ئاڵای یه‌کتاپه‌رستی دا کۆیان ده‌کاته‌وه که‌وابوو نابێت ماندوو بین و دانیشین عوزر بێنینه‌وه به‌وه‌ی که‌وا سه‌رده‌م سه‌رده‌می فیتنه‌یه ده‌بێت پشتوێنی لێ بکه‌ینه‌وه چاوه‌ڕێ بکه‌ین تا ئیمامی مه‌هدی دێت سه‌لامی خوای لێبێت، لێره‌دا ده‌مه‌وێت بێمه سه‌ر باسی هه‌موو ئه‌وکۆمه‌ڵ و لایه‌نانه‌ی که ئه‌مڕۆکه له کوردستان دا هه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وهه‌موو لایه‌نه‌ی که هه‌ن که‌چی ژماره‌ی شوێنکه‌وتوانی هه‌رهه‌موویان ناگاته ژماره‌ی پارتێکی عه‌لمانی! زۆرترین ڕێژه له نێو لایه‌نه ئیسلامی یه‌کان دا که ئه‌ندام و لایه‌نگری هه‌بێت یه‌کگرتوی ئیسلامی یه جاران یه‌کگرتوی ئیسلامی ناسراوبوو به حیزبێکی په‌روه‌رده‌یی که ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی په‌روه‌رده ده‌کرد له‌سه‌ر ئه‌ده‌ب و ڕه‌وشتێکی جوان ده‌م و داوێن و ده‌ست پاك به‌ڵام له‌گه‌ڵ درێژبونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م حیزبه چونکه له‌سه‌ر بنچینه‌ی بیر‌و باوه‌ڕ تاکه‌کانی په‌روه‌رده ناکات زوو ئه‌ندامانی ده برێن و به بێ گوێ دانه بنه‌مانی شه‌رعی زۆرێک له‌ئه‌ندامانییان به‌ره‌و لایه‌نی عه‌لمانی ده‌چن و سوود له‌تواناکانیان ده‌بینرێت به بێ ئه‌وه‌ی قیاده‌کانیان هه‌ست به‌و لێپرسراویه‌تی یه بکه‌ن یان هه‌ڵوێست بنوێنن له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندامانه‌یان که بارگه‌یان ده‌گوازنه‌وه بۆ لایه‌نێکی عه‌لمانی به‌ڵام جاری واهه‌بوه ئه‌ندامێکییان چوه‌ته ناو لایه‌نێکی که‌ی ئیسلامی نوسراوی سه‌رکرده‌یانم خوێندۆته‌وه که ووتویه‌تی ئه‌وانه‌ی یه‌کگرتویان جێهێشتوه ئه‌وانه پێشتریش ئه‌ندامی یه‌کگرتوو نه‌بوون؟ به‌هه‌رحاڵ من نامه‌وێت شه‌خسیه‌تی هیچ که‌س و لایه‌نێک بریندار بکه‌م به‌ڵام ده‌مه‌وێت وه‌ك دڵسۆزوئاوێنه‌یه‌ك بۆ یه‌ك هه‌ڵه کانی یه‌کتر راست بکه‌ینه‌وه و سود مه‌ند بین له‌یه‌ك نه‌ك ببینه دووژمنی یه‌ك خوا په‌نامان بدات خوای گه‌وره‌ش ئاگاداری نی یه‌تی هه‌موو که‌سێکه که ده‌بێت چاك بزانین په‌روه‌رده‌کردنی بێ بنچینه وه‌ك بینایه‌ک وایه له‌سه‌ر ته‌په‌تۆر دایبمه‌زرێنیت وه زوو هه‌موو بیناکه له نێو ده‌چێت که‌وابوو زۆری ژماره و هه‌ده‌فی دوونیا بنچینه نی یه که‌می و پوختی و هه‌ده‌فی دواڕۆژ بنچینه‌ی کاری مسوڵمانانه ،ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر لایه‌نی کۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌بینین ئه‌مانیش به‌هه‌مان شێوه جاران ده‌یان گووتار‌و ووتاری حه‌ماسی وهه‌وڵدان بۆ چه‌سپاندنی شه‌ریعه‌تیان باس لێوه ده‌کرد به پێچه‌وانه‌وه ئێستاخۆشیان نازانن چۆن ئه‌ندامانییان په‌روه‌رده بکه‌ن بۆ نموونه گیرۆده بوونیان له‌سه‌ر حه‌ڵاڵ و حه‌رامی مۆسیقا له‌که‌لار حه‌رامه‌و له شوێنه‌کانی دیکه حه‌ڵاڵ!ده بینیت زۆرێک له قیاده‌کانیان داوای خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ واقیعی ئه‌مرۆدا ده‌که‌ن به بێ گوێ دانه بنه‌ما شه‌رعی یه‌کان ده‌بینین کاتێك دووکوورسی دێنن له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تییان به‌شانازی یه‌وه له‌سه‌ر که‌ناڵی په‌یام ده‌ڵێت ئه‌ندامانمان له 100 دا 300 زیادی کردوه وه‌ك ئه‌وه‌ی که پێشتر ئه‌و ڕێژه‌یه‌یان نه‌بووبێت!ده‌بینیت ئه‌مانیش له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا زۆر به‌خێرای پاشه‌کشه‌یان کرد له‌زۆر خاڵی شه‌رعی وه شه‌رعاندنی کاره ناشه‌رعی یه‌کان و پشت گوێ خستنی ده‌یان مامۆستا‌و بانگخوازی شه‌رع زان به‌و پێ یه‌ی که‌وا ئه‌مرۆ واقیعی کۆمه‌ڵی ئیسلامی واده‌خوازێت،ئه‌گه‌ر بێینه سه‌رلایه‌نی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌بینین حیزبه‌که بۆ خۆی جارێکه زۆر لاوازه و توانای به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌و راگه‌یاندنی حیزبه‌که‌یان نی یه که‌چی هه‌ست به بێ سه‌ره‌و به‌ره‌یی وکۆمه‌ڵێك باڵ باڵێنی زۆر ده‌که‌یت له‌و حیزبه‌دا له‌سه‌رو هه‌موو ئه‌مانه‌یشه‌وه خێرا بوونه هاوپه‌یمانی دووپارتی عه‌لمانی که چه‌ندین ساڵه خه‌ڵکی به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێت ئه‌مه بێ له ئه‌نجام دانی گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی شه‌رعی که کاتی خۆی که یه‌کگرتو کۆمه‌ڵ له گه‌ڵ زه‌حمه‌ت کێشان و سۆشیالیست دابه‌زین مامۆستایان هه‌بو ده‌ی ووت ده‌نگدان به‌و لیسته ناشه‌رعی یه که‌چی نازانم هه‌رزوو چۆن بۆ خۆیان شه‌رعاند؟ هه‌ربۆیه بێ سه‌روبه‌ری و یه‌ك ده‌نگ نه‌بونی قیاده قه‌واعیدیش به هه‌ڵدێردا ده‌برێت،ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر برایانی سه‌له‌فی ده‌توانم بڵێم گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئه‌م برایانه گومڕاکردنی لایه‌نه ئیسلامی یه‌کان و بێده‌نگ بون له‌سه‌ر کاره قێزه‌ونه‌کانی خراپه‌کارانی میلله‌ت که عه‌لمانی یه‌کانن وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر که‌سێک به‌ره‌نگاری ئه‌وده‌سه‌ڵاته بکات که ده‌رگای مزگه‌وت داده‌خات وله‌سه‌ر زه‌وی خوا مزگه‌وت ده‌ڕوخێنێت و به بینای زیاده‌ڕه‌وی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت سه‌یر له‌وه‌دایه جاری واهه‌یه شه‌خصیاتی وه‌ك سه‌ید قطب ره‌حمه‌تی خوا لێ بێت له‌سه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کی گومڕاو ته‌کفیر ده‌کرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێته سه‌رباسی ده‌سه‌ڵاته عه‌لمانی یه‌کان به سه‌رۆك و وه‌لی ئه‌مر حسێب ده‌کرێت ته نانه‌ت جاری واهه‌یه له‌و بواره‌دا مامۆستای گه‌وره گه‌وره‌یان ده‌که‌وێته هه‌ڵه‌وه که‌ده‌ڵێت له‌هه‌رشوێنێک بانگ به‌ده‌نگی به‌رز درا ئه‌وا ئه‌وشوێنه به ووڵاتی مسوڵمان حسێب ده‌کرێت و سه‌رکرده‌که‌ش به‌سه‌رۆکی مسوڵمانان حساب ده‌کرێت خواپه‌نامان بدات جا ئه‌گه‌ر وابێت خۆ له به‌شێك له هیندستان که به‌ده‌ستی گا په‌رسته‌کانه‌وه‌یه بانگ به‌ده‌نگی به‌رز ده‌درێت وه یان له چه‌ند شارێکی وه‌ك یۆنان که مسوڵمانان نیشته جێن لێی هه‌ربه‌ده‌نگی به‌رز بانگ ده‌درێت ئایا ده‌کرێت مسوڵمانان گا په‌رستێك یان مه‌سیحی یه‌ك به‌سه‌رکرده‌ی خۆیان بزانن؟ئه‌گه‌ر بێی نه سه‌ر باسی ئه‌وکۆمه‌ڵه مسوڵمانه‌ی که‌له‌ده‌ره‌وه له تۆڕی پاڵتاك بانگه‌واز ده‌که‌ن ده‌بینیت سه‌ره‌تا ئه‌مانیش جێگا‌و ئومێدی زۆرێک له مسوڵمانان بوون به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مانیش زوو سه‌نگه‌ریان له حیزبه عه‌لمانی یه‌کانه‌وه گواسته‌وه بۆ لایه‌نه ئیسلامی یه‌کان به‌ناوی هه‌ڵه‌ی ناشه‌رعی جاری واهه‌یه زیاده ڕه‌وی یه‌کی زۆر ده‌بینین له قسه‌کانیان دا له هه‌ڵدانه‌وه‌ی مه‌له‌فی یه‌ک و تۆمه‌تبارکردنی یه‌کتری که‌زۆرجار ته‌نیا له‌سه‌ر گومان بڕیار ده‌درێت،ئه‌گه‌ر بێینه سه‌رباسی ئه‌وکه‌سانه‌ی که بێ لایه‌نانه کارده‌که‌ن و بانگه‌وازی خوایی ده‌که‌ن ته‌واو په‌راوێز خراون و وه هه‌رلایه‌نه‌و ده‌یه‌وێت سوود له‌تواناکانییان ببینێت بۆ لایه‌نه‌که‌ی خۆی به‌کاربهێنێت ئه‌وانیش جاری واهه‌یه له مل نه‌دانیان بۆ ئه‌وکاره یان دوور ده‌خرێنه‌وه یان ناویان ده‌زڕێنرێت که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دورکه‌وتنه‌وه‌و بێده‌نگی هه‌ڵبژاردنی که‌سی بێ لایه‌ن به‌جۆرێک که ناوێرێت له هیچ لایه‌ك نزیک بێته‌وه هه‌رچه‌نده ئه‌مه زه‌ڕبه‌ی گه‌وره ده‌دات له بانگخوازه‌که چونکه کاری بێ کۆمه‌ڵکاری هه‌رچه‌ند گه‌وره بێت هه‌ر پێویستی به‌کۆمه‌ڵێك توانای دیکه ده‌بێت که خزمه‌تی بانگه‌وازه خوایی یه‌که بکه‌ن،ئه‌مه ته‌نییا بیر‌و بۆچوونی منه له‌سه‌ر لایه‌نه‌کان خوای گه‌وره‌ش باشتر ده‌زانێت .
له‌کۆتایی دا ئه‌وه‌ی که ماوه بیڵێم ئه‌وه‌یه که‌هه‌رکات ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامی پێك بێت هه‌مووان پێویستیمان به‌یه‌کتری ده‌بێت بۆ نموونه یه‌کگرتووی ئیسلامی له به‌شی په‌روه‌رده‌و دروست کردنی پرۆژه خزمه‌ت گوزاری یه‌کان ده‌ستی باڵایان هه‌یه که جێی ڕێز‌و ته‌قدیری مسوڵمانانه به‌گشتی وه کۆمه‌ڵی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بۆ چاکسازی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان وسه‌ردانی کردنی خه‌ڵکی به‌گشتی له‌به‌شی(قضاة)داده‌وری خۆیان ده‌بینن که ئه‌میش جێگه‌ی ڕێزه،وه‌برایانی سه‌له‌فیش له‌به‌شێك له‌بواری بیروباوه‌ڕ به‌تایبه‌تی بنه‌بڕکردنی بیدعه‌و شیرك وه‌هه‌روه‌ها بواری فیقهه جێ ده‌ستییان دیاره که ئه‌میش جێگه‌ی ڕێز‌و ته‌قدیره و وه برا جیهادی یه‌کانیشمان بۆ پاراستنی سنوری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی زۆر پێویستن که پارێزگاری له‌و قه‌واره ئیسلامی یه بکه‌ن که به‌ڕاستی نوری چاومانن،وه برایانی تۆڕی ئه‌نته‌رنێتیش له بواری حاکمیه‌تی خوای گه‌وره‌و له بواری فیکردا کاربکه‌ن که‌ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌یه‌ک سازده‌کات بۆ چۆنی یه‌تی ته‌عامول کردنمان له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا له‌وده‌وڵه‌ته‌دا که هه‌مووان پێکه‌وه‌ین به بێ ناوی حیزب یان جه‌ماعة ئه‌مانیش هه‌رکۆڵێکییان هه‌ڵگرتوه بۆیه جێگای ئومێدن، وه ئه‌وانه‌شی که شێخانی ته‌ریقه‌ت و سۆفین که‌ڵك له زوهدوته‌قواو ته‌زکی یه‌ی نه‌فسییان وه‌ربگیرێت به‌دوور له مه سئه‌له بیروباوه‌ڕی یه‌کان چوونکه ده‌بێت پاکژ بکرێته‌وه له خڵته‌ی شیرك، ئه‌وانه‌شی که بێ لایه‌نن ده‌بێت له هه‌وڵی چاکسازی لایه‌نه ئیسلامی یه‌کان دا بن که ئاگاداری ناوزڕاندن و له‌که‌دارکردنی یه‌کتری بن،ئه‌گه‌ر پێکابێتم ئه‌وا له‌خوای گه‌وره‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کیشم کردبێت ئه‌وا هه‌ڵه‌ی خۆمه‌و عه‌قڵی کورت بینی ئێمه هه‌ر ئه‌وه هه‌ڵده‌گرێت و داوای گه‌ردن ئازای و لێبوردن له هه‌مو که‌سایه‌تی ئه‌و لایه‌نانه ده‌که‌م که به‌م شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌یه‌ی خۆم باسم لێوه کردوون دیاره مرۆڤیش شیاوی هه‌ڵه‌یه شه‌رت نی یه ئه‌م ووتانه بێت که من باسم لێوه کردووه خوای گه‌وره‌ش ئاگاداره که به‌بێ ده‌مارگیری بۆ لایه‌ك ئه‌م نوسینه‌م نوسیوه ته‌نیا ته‌عبیری خۆمه بۆ ڕووداوه‌کانی ڕابردوو وه بۆ خزمه‌تی ره‌وشی مسوڵمانانی ئه‌مڕۆداواکارم له خوای گه‌وره که دڵه کانمان یه‌ك بخاته‌وه له‌سه‌ر بنچینه‌ی خوا ویستی نه‌ك ده‌مارگیری بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ی که خۆشمان ده‌وێت.